مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی مەقامبێژی کورد، شوکر خەیات بڵاو کردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی مەقامبێژی کورد، شوکر خەیات بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 19/8/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەندی مەقامبێژی کورد، شوکر خەیات بڵاو کردەوە.

ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت:

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی کوردستان، شوکر محەمەد قادر، ناسراو بە شوکر خەیات-م بیست. خوالێخۆشبوو شوکر خەیات، هونەرمەندێکی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێکی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی کوردی هەبوو. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

Top