چاكێتێكی كەیت وینسلێت لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا دەخرێتەڕوو

چاكێتێكی كەیت وینسلێت لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا دەخرێتەڕوو

لە ئێستادا بە جۆرێكی دیكە باس و چیرۆكی نقومبوونی كەشتی تایتانیك كەوتە نێو ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان,فیلمی ئەم چیرۆكەیش كە لە ساڵی 1997 بەرهەمهێندرا و (جەیمس كامیرۆن)سیناریۆ و دەرهێنانی ئەنجامداوە,  وەك بەشێك لەو مێژووە دەبیندرێت ئەویش بەهۆی ووردبوونەوە لە ڕووداوەكان و بەرزیی لە كوالتی وێنەگرتن و سەركەوتنی كارە سینەماییەكە,ئەگەرچی فیلمی تایتانیك ساڵی 1998 هەوڵید بۆ بەدەستهێنانی 14 خەڵاتی ئۆسكار بەڵام دەرئەنجام دەستكەوتێكی مێژوویی تۆماركردو 11 خەڵاتی ئۆسكاری بەدەستهێنا .

لە ئێستادا فرۆشتنی ئاشكرا كراوە بۆ چاكێتێكی (ڕۆز) پاڵەوانی فیلمی سینەمایی تایتانیك كە خانمە ئەكتەری بەریتانی (كەیت وینسلێت) ڕۆڵی دەبینێت, كە ئەم چاكێتە بەشێكە لە چیرۆكی ئەم كەشتییەو لەو فیلمە سینەماییە دەردەكەوێت,مەزەندە دەكرێت نرخەكەی بگاتە 100هەزار دۆلار,بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە ئێستادا بڵاوبۆەتەوە 5كەس ئامادەیی خۆیان بۆ كڕینی چاكێتەكە نیشانداوە و نرخەكەی گەیشتووەتە 34هەزار دۆلاری ئەمریكی .

چاكێتێكی كەیت وینسلێت لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا دەخرێتەڕوو

ئەم چاكێتە كە ڕەنگی پەمەییەو هەندێ پەلەی لەسەر بەجێ ماوە كە دەگەڕێتەوە بۆ كاتی وێنەگرتنی فیلمەكە,لە لایەن دیزاینەری جیهانی (دیبۆرا لین سكۆت)ئامادەكراوە كە ئەویش یەكێك بووە لە براوەكاوەكانی خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین دیزاینەری جل و بەرگ لە فیلمی تیتانیك .

چاكێتێكی كەیت وینسلێت لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا دەخرێتەڕوو

خانمە ئەكتەری بەریتانی (كەیت وینسلێت) بەناوی (رۆز) و ئەكتەری ئەمریكی (لیۆناردۆ دیكاپریۆ) بەناوی(جاك) لە فیلمی تایتانیك ڕۆڵی سەرەكی دەگێڕن, لە چەند دیمەنێكی نێو ئەم فیلمە سینەماییە ڕۆز دەردەكەوێت كە ئەم چاكێتەی پۆشیوە,دیارترین دیمەنی ئەو كاتەیە كە كەشتییەكە خەریكە نقووم دەبێت و جاك لە شوێنێكی نادیاری كەشتییەكە بەستراوەتەوە,لەكاتێكدا كە ئاو گەیشتووەتە نێو بەشێكی كەشتییەكەو سەرنشینانی هەوڵدەدەن خۆیان ڕزگار بكەن,بەڵام ڕۆز بەردەوام دەبێت لە گەڕان تاوەكو جاك بدۆزێتەوەو ڕزگاری بكات .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

چاكێتێكی كەیت وینسلێت لە فرۆشتنێكی ئاشكرادا دەخرێتەڕوو
Top