کاردانەوەی سەرۆکی پۆڵەندا بەرامبەر بە ڕووسیا

کاردانەوەی سەرۆکی پۆڵەندا بەرامبەر بە ڕووسیا

 

 

 

سەرۆکی پۆڵەندا ڕایگەیاند، کە سنوورەکانی پۆڵەندا لەلایەن بیلاڕووسەوە بە شێوەیەکی یەکگرتوو هێرشیان کراوەتە سەر.

 

ئاندرێ  دوودا، سەرۆکی پۆڵەندا ئاماژەی بەوەدا کە سنوورەکانی پۆڵەندا بەشێوەیەکی پێکەوە هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن بیلاڕووسەوە و هیچ گومانێکمان نییە کە ئەم کردەوەیە لە چوارچێوەی هاریکاری لەگەڵ ڕووسیا ئەنجام دراوە. 

دوودا لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئێدگارس ڕینکویچ، سەرۆکی لاتیڤیا لە وارشۆی پایتەختی وڵاتەکەی بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند، لەم دیدارەدا پرسەکانی ئەمنی، ئابووری، وزە و ژێرخانی ئابووری تاوتوێ و شیکاری کراون.

دوودا ئاماژەی بەوەدا کە گرنگترین تەوەری ئەم دیدارە شەڕی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا بووە کە لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢ەوە بەردەوامە و هەڕەشەی هێرشی یەکگرتووی بێلاڕووس بۆ سەر سنووری پۆڵەندا، دوودا گوتی، باسی هێرشێکی هاوبەش بۆ سەر سنووری پۆڵەندا لەلایەن بێلاڕووسەوە هەبووە، گومانمان نییە کە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی هاریکاری لەگەڵ ڕووسیادا گیراوەتەبەر.

دوودا ڕوونی کردەوە کە لەم کۆبوونەوەیەی هاوکاری و پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا، ئەنجامی دوایین کۆبوونەوەی ناتۆ و هاوکاریی سەربازیی دووقۆڵیش تاوتوێ کرا.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top