ئۆکرانیا: گوندی ئورۆژاینە لە ناوچەی دۆنێتسک ئازاد کرا

ئۆکرانیا: گوندی ئورۆژاینە لە ناوچەی دۆنێتسک ئازاد کرا

 

 

 

بریکاری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە سوپای ئەم وڵاتە گوندی ئورۆژاینەی سەر بە ناوچەی دۆنێتسکی ئازاد کردووە.

ئانا مالیار بریکاری وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە سۆشیال میدیا ڕایگەیاند: هێزەکانی ئۆکرانیا لە ڕۆژهەڵات سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و گوندی ئورۆژاینە لە ناوچەی دۆنێتسک ئازاد کرا.

گوتیشی: ئورۆژاینە ڕزگاری بووە؛ سەربازانی ئۆکرانیا خەریکی چەسپاندنی پێگەی خۆیانن. ڕێوشوێنە هێرشبەرەکان بەردەوامن.

ئەرکانی گشتی سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند، دوێنێ سوپای ڕووسیا هەوڵی وەرگرتنەوەی ئەو پێگانەی دا کە لە گوندی ئورۆژاینە لەدەستی دابوو، بەڵام شکستی هێنا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top