پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان

پارتی پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان

پارتی دیموكراتی كوردستان لە قۆناغێکی مێژووی وچارەنووسسازدا وەک پێداویستییەکی مێژوویی بەرێبەرایەتی بارزانی نەمر دامەزرا، ھەرلەوکاتەوە بێ پسانەوەودابڕان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکانی گەلی کوردستان رابەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دەکات ،

پارتی توانی لەھەناوی شكست و نائومێدی دا ئومێد و ئیرادە بۆ گەلی كوردستان دروست بکات. روحی بەرگریکردن وکۆلنەدان لەناخی نیشتمان پەروەراندا زیندوو بکاتەوە،بۆیەک ساتیش ،سازشی لەسەر مافەکانی خەلکی کوردستان نەکردووەو بەدلنیایەوە نایکات ،ھەرکاتێکیش ھەرەشەیەک بۆسەر ھەرێمی کوردستان ھەبێت ، وەک
شوورەیەکی پۆڵاین لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری دابووەبۆ پاراستنی کوردستان ،رووداوەکانی چەند سالی رابردوو باشترین بەلگەن بۆ ئەم راستی یە،
ھەمیشە لای پارتی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی كوردستان لە سەرووی ھەموو بەرژەوەندیەکانی دیکە بووە، گەربەزیانی سیاسی خۆشی تەواوببێت ،بۆیەلەیەکەم پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەل ئەوەی پارتی بووەبراوەی یەکەم بەلام لەپێناوبەرژەوەندی باڵای خەلکی کوردستان دەستبەرداری مافی خۆی بوو. لەگەل یەکێتی بە شێوەی پەنجا بە پەنجا دەسەلاتەکانی دابەشکرد...بۆیەش پارتی بە پارێزەری بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان
ناسراوە،
پارتی بەردەوام کاری کردوە لە پێناو برەودان بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی لێبوردەیی لە کوردستان،هەمیشە پارێزەری مافی سەرجەم و پێکهاتەکانی کوردستانە،
شتێکی بەڵگەنەویستە لەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەباتی پارتی و رێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھایەكی نیە و ناتەواوە.
‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌موو پارتی، یه‌ک بڕیار و یه‌ک ھەلوێست بووە وتوانیویەتی لەھەموو بارودۆخێکدا شان بداتە بەر بەرپرسیارییەتی،ئێستاشی لەگەل دابێت دوای تەمەنێكی دوور و درێژی خەبات وتێکۆشان، لە نێوئەم پەرتەوازییەی لە کایەی سیاسی کوردا ھەیە پارتی تاکە ئومێدو دواقەلای بەرگرییە لە کورستان و ‌، کە شانی داوه‌ته‌ به‌ر به‌رپرسیارییه‌تی، و قوربانیدان و خزمەتکردن، یارو نەیاری کۆرد کۆکن لەسەرئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کورد دەکات ، ھەمووان دەزانن بابەتی نەتەوەیی وپاراستنی خاکی کوردستان ھێلی سورن لەبەرنامەی پارتیدا، ھەربۆیەش چەندین جار بویتە ئامانجی دووژمنان وگه‌له‌كۆمه‌ی له‌ دژ كراوه‌، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا،بەلام سوپاس بۆخوای گەورە.بەسەر گشت بەربەستەکان سەرکەوتووە...
یادکردنەوەی حەفتاو حەفت ساڵەی دامەزراندنی پارتی ھاوکاتە لەگەل چەندین ئاڵنگاریی لە سەرئاستی ھەرێم و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست،لە هەر كاتێك زیاتر کوردستان پێویستی بەبەھێزی ومانەوەی پارتی ھەیەبۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەدییەکان و پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوورییه‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ،لەپێناو بەردەوامی دان بەپایەکانی دیموکراسی، چونکە بەلای پارتییەوە بەرژەوەندیی وشەرعیەتی ھەرێم لەسەرووی ھەموو جۆرە بەرژەوەندییە کی ترە ،وەبەکرداریش سازشی زۆری لەماف وراو بۆچونەکانی خۆی کرد ،تەنھا لەپێناوی ئەوەی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت،ئەمەش ئەوراستیەیە بەدەردەخا کە هیچ كاتێك پارتی له‌ هه‌ڵبژاردن نه‌ترساوه‌، کە خودی پارتی وسەرۆک بارزانی خاوەنی بیرۆکەی ھەڵبژاردن وسیستەمی دیموکراسی بوون لەکوردستاندا، لە دوای راپەڕینی گەلی كوردستان لە 1991 لە شاری كۆیە بۆ یەكەمجار سەرۆک مسعود بارزانی ڕایگەیاند كە پێویستە لە شەرعییەتی شۆڕشگێڕی بەرەو شەرعییەتی دەستووری بڕۆین و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.کە‌ له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیشدا پارتی یه‌كه‌م بووه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی دواتریش هه‌ر له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا ماوه‌ته‌وه‌، جا ئه‌گه‌ر حزبێك له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدا بێت، بۆ ده‌بێ له‌ هه‌ڵبژاردن بترسێت،بەدلنیایەوە ئەم جارەشیان بەگەرم وگورترلەجارانی تر بەرەوخۆ ئامادەکردن بۆبەرێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەچێت وسەرکەوتن ودەسکەوتی تر چاوەرێ پارتی دەکات تا بەردەوام بێت لە پێشکەوتن وپێشەنگایەتیدا ..چونکەبەھێزی پارتی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكەدا هەیە، ئەوەش بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و خەباتە بێ وچان و دوور و درێژەی دەگەڕێتەوە، كە لەپێناوی ئازادی كوردستان كردوویەتی،مێژووش سەڵماندی پارتی ورێبازی بارزانی داینه‌مۆی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گەلی كوردستانە،وەک دار بەڕوونە نە بەسووتان نەبە بڕین لەناو ناچن ...

Top