بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە سەرکونسوڵی وڵاتی بەریتانیا دەکات

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە سەرکونسوڵی وڵاتی بەریتانیا دەکات

ئه‌مڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٤ـی ئابی ٢٠٢٣، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، فاضل میرانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی له‌ (روزی كیڤ)ی کونسوڵی گشتی بەریتانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.

له‌ دیدارەکەدا، سەردان و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌كان له‌ به‌غدا خرایە بەرباس و، فازڵ میرانی تیشکی خستە سەر ئامانجی سەرەکی سەردانەکەیان بۆ بەغدا کە جه‌ختکردنەوە له‌سه‌ر مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌ئكیدكردنەوە بووە له‌سه‌ر زمانی لێكتێگه‌یشتن و چاره‌سه‌رکردنی كێشه‌ و گرفتەکان بەپێی‌ ده‌ستوور، هەروەها بەهێزکردنی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وەیی لەگەڵ هێز و لایە سیاسیەکان بۆ‌ تێپه‌ڕاندنی پرسە ئاڵۆزەکان و دەستەبەرکردنی مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بە گرنگییەوە باسی لێوەکرا‌ و، تەئکیدیش لە گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا کرایەوە.

له‌لای خۆیه‌وه‌ روزی كیڤ سوپاسی به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی كرد بۆ ئه‌م پێشوازی و دیدارەیان و،‌ ئاماژەی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئارامی و سەقامگیری هەریمی كوردستان و عیراق به‌ لای ئەوان و وڵاتەکەشیانەوە زور گرنگه.‌

 

راگه‌یاندنی م.س

Top