ئیلۆن ماسک: باڕبی هانی توندوتیژی دژی پیاوان دەدات

ئیلۆن ماسک: باڕبی هانی توندوتیژی  دژی پیاوان دەدات

دوای ماوەیەکی کەم لە نمایشکردنی لە سینەماکانی چەند وڵاتێکی جیهان ملیاردێری ناسراوی ئیلۆن ماسک، هێرشی کردە سەر فیلمی باربی.
ئیلۆن تاکە کەس نەبوو کە هێرشی کردە سەر فیلمەکە و گاڵتە بەو بیرکردنەوە دەکات کە لە مێشکەکاندا بڵاودەبێتەوە. بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاندووە کە سەرسام نییە بە فیلمی باربی بەهۆی پەیامەکەی کە هانی توندوتیژی دژی پیاوان دەدات، بەو پێیەی جەختی لەوە کردووەتەوە کە فیلمەکە هەوڵدەدات بیرۆکەی دەسەڵاتی ژنان بچەسپێنێت و دژە پیاوانە.
لەلایەکی دیکەوە سیاسەتمەداری ئەمریکی بن شاپیرۆ ڤیدیۆیەکی لە یوتیوب بڵاوکردەوە بە ناوی «بێن شاپیرۆ فیلمی باربی بۆ ماوەی ٤٣ خولەک لەناو دەبات» ڤیدیۆکە هەستێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا چونکە لە ڤیدیۆکەدا بووکەڵەیەکی باربی هەروەها پشتڕاستی کردەوە کە پەیامی فیلمەکە ڕوونە پشتگیری لە چەمکی فێمینیزم و هاندان بۆ ڕق لێبوونەوە لە پیاوان بە ڕوونی، و سەرکەوتنی بەدەستهێنا ڤیدیۆکە زیاتر لە ملیۆنێک بینەری هەیە.

ئیلۆن ماسک: باڕبی هانی توندوتیژی  دژی پیاوان دەدات

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵێک ئافرەتی دیکە کۆنەپەرست لەوانە لۆرین شین هێرشیان کردە سەر بیرۆکەکانی فیلمەکە، و بە «پەیامێکی خراپەکاری ڕق لە پیاوان» وەسفی کرد.
هەروەها داوایکرد پێویستە فیلمەکە بایکۆت بکرێت، چونکە بیرۆکەی بەهێزکردنی فێمینیستەکان بڵاودەکاتەوە، هەرچەندە کارەکتەری باربی خۆشدەوێت، بەڵام بێزار بوو لەوەی فیلمەکە پەرە بە بیرۆکەی هەڵوەشاندنەوەی خێزان و نەهێشتنی ئیمان و بڵاوکردنەوەی بەها پیسەکان دەدات.
فیلمی باربی لە دەرهێنانی گرێتا گێرڤیگ و مارگۆت ڕۆبی و ڕایان گۆسلینگ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە بەو پێیەی بانگەشە بۆ باربی دەکات سەرەڕای توڕەیی کەسایەتییە ناودارەکان سەبارەت بە چیرۆکی فیلمی باربی، بەڵام ستایشی ڕەخنەگرانی هونەری بەدەستهێنا، و داهاتێکی پێوانەیی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە سینەماکانی چەند وڵاتێکی جیهان نمایشکرا

Top