مەترسیەکان حەشدی کوردی کەمترە نییە، لەمەترسیەکان داعش بۆ سەر کوردستان.
حەشدی شەعبی لە تاڵانی ماڵە کوردەکان بەردەوامە»
کوردستان بەدرێژای مێژوو لەدوای مادە کانەوە ، هەمیشە ووڵاتێکی داگیرکراو ، زوڵم لێکراو ، پارچەکراو بوە ، میلەتی کوردیش هەمیشەبەرگری کار بوە ، نەك هێرش بەر .
لەسەرەتای بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردەوە لەسەرجەم شۆڕش و ڕاپەڕینەکان ەوە تادەگاتە شەڕی داعش ، هەمووکات هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی و سەربازی کورد، بەرگری کار و تێکۆشەر بوون بۆ ڕزگارکردنی خاکی کوردستان و پارێزگاری کردن لێ ی لەدژی داگیر کەران ، نەك داگیرکردنی خاك و ووڵاتی کەسیتر ، هیچ کات هێزی پێشمەرگەی قارەمان دەسپێشخەر نەبوە لەشەڕدا و تاوانی جەنگی ئەنجام نەداوە .
حەشدی شەعبی کە هێزێکی میلیشیایی شیعەیە و سەرەتا بۆ بەرگری کردن لەناوچە پیرۆزەکانی شیعە لە عێراق دژی داعش ، لە چەندین گروپی جیاجیا لەدەرەوەی سوپاو یاسا و دەستوری عێراق پێکهات و لەچەندین هێزی جیاواز و بۆچونی جیاواز و خاوەن مەرجەعیەتی جیاواز دروست بوون .
ئەم هێزە لەشەڕی داعش و لەناوچە سونە نشینەکانی ئەنبار و فەلوجە و تکریت چەندین تاوانی جەنگیان ئەنجام داوەو لە زۆر شوێن کردارکانی داعشیان دووبارە کردوەتەوە، بەرامبەر خەڵکی سڤیل و بێ چەك .
مەترسی حەشد لەسەر کوردستان : ئەم هێزە دوای ماوەیەکی کەم لەدامەزراندنیان لەشاری بغداد و شارەکانی تری خواروی عێراق سوکایەتیان بەئاڵای کوردستان کرد ، پاشان لەچەندین گرتەی ڤیدیوی دا سەرکردەو بەشێك لە مەرجەعەکانی ئەم هێزە هێرش دەکەنە سەر کورد و کوردستان و هەڕەشە لە کورد دەکەن و تەنانەت هەندێکیان کورد بەجن ناوزەد دەکەن واتە بەمرۆڤیشمان نازانن .
ئەم هێزە دوای گەمارۆ دانی ناحیەی ئامرلی لە خوارووی دوز خورماتوو لەلایەن داعشەوە ، بەداخەوە لەلایەن دەسەلات دارانی زۆنی سەوزەوە ، ڕیگەیان پی درا کە لەسنوری ئیرانەوە بەناو شاری کەلار و کفری دا بڕۆن بۆ ڕزگار کردنی ئامرلی ، بەلام لە پاداشتی ئەو کارەی دەسەلات دارانی ئەو سنورە لە گەڕەکی گردەگۆزینەو گەڕەکی کوڵەجۆییەکان لەشاری کەلار تەعدایان لە مامۆستا و خەلکی کورد کرد ، هەربەمەشەوە نەوەستان دوای رزگارکردنی ئامرلی هێزەکانیان بردە شاری دوز خورماتوو ، لەوی شەڕی کوردیان کرد و ژمارەیەکی زۆر خانوو و دوکانی کوردیان سوتاند و ژمارەیەکی زۆر خەلکی کوردیان شەهید کرد و بەشێك لە کوردی ئەوشارەش ناچار بوون شارەکە بەجێ بهێڵن ، ئەم هێزە شەڕ خوازە خۆیان سەپاند بەسەر ناحیەی مەندەلی و سەعدیە و بەشێك لە جلولا و قەزای دوزخورماتو، داقوق و تا ناحیەیی تازەش هیزیکی زور و پڕچەکیان لەو شوێنانە دانا .
ئەم هێزە لەسوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە پڕچەک ترن و ، لە بوجەی عێراق دا شیعەکان بەهاوکاری پەرلەمانتارانی ( یەکیتی و گۆڕان و کۆمەڵ ) بوجەیەکی زۆریان بۆ دابین کردوە ، و بەشی زۆریان لە لایەن ئیران هاوکاری و ئاراستە دەکرێن و بەئاشکرا دەیڵێن و نای شارنەوە کەشەڕی دوای کەوتنی موسڵ یان لەگەڵ پێشمەرگە یەو بۆ داگیرکردنەوەی ناوچە کوردستانیە ئازادکراوەکانە.
ئێستا دوای خێراتر بوونی هەنگاوەکانی بارزانی بۆ سەربەخۆیی ، حەشدی شیعی بەپیلانی ئیران دەیانەوێت حەشدی کوردی پێکردنی بۆ ئەوەی کورد بە دەستی کوردبکوژرێ ئەم هەنگاوی مەترسدارە بۆ سەر هەرێمی کوردستان
بۆیە دەبێت سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەوپەڕی ئامادەباشی دابن ، چونکە حەشدی شیعی دوژمنی کوردن و هیچ جێی متمانە نین و هیچ پەیمان و بەڵێنێکیان نابەنەسەر و جیاوازیان لە گەڵ داعش تەنها مەزهەبەکەیانە .