تەقینەوە لە کارگەی ئۆپتۆمیکانیک لە ڕووسیا بووە هۆی برینداربوونی 25كەس

تەقینەوە لە کارگەی ئۆپتۆمیکانیک لە ڕووسیا بووە هۆی برینداربوونی 25كەس

 

 

 

لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی بەرهەمە بیناییەکان لە ناوچەی مۆسکۆ لە پایتەختی ڕووسیا ٢٥ کەس بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی فریاکەوتنی ڕووسیادا هاتووە، تەقینەوەیەک لە کارگەی ئۆپتۆمیکانیکی زاگۆرسکی لە شاری سێرگیێڤ پۆساد لە ناوچەی مۆسکۆ ڕوویداوە.

لەم بەیاننامەیەدا بە ئاماژەدان بەوەی کە تەقینەوەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەرەستەی سووتێنەر لە کۆگای کارگەکەدا ڕوویداوە، باسیش لەوە کرا کە ئەو کەسانەی لە کارگەکەدا ئامادەبوون و خەڵكی بیناکانی دەوروبەری ئەو شوێنەیان بەجێهێشت .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا ٢٥ کەس برینداربوون و باری ٢ کەسیان ناجێگیرە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top