ئیتامار ڕابونوفیتش باڵیۆز و سیاسەتمەدار بۆ گوڵان:   ئەمریكا دەیەوێت هەندێك دەسكەوتی خۆی لە عێراقدا بپارێزێت

ئیتامار ڕابونوفیتش  باڵیۆز و سیاسەتمەدار بۆ گوڵان:    ئەمریكا دەیەوێت هەندێك  دەسكەوتی خۆی لە عێراقدا بپارێزێت

 

 

 

ئیتامار ڕابونوفیتش سەرۆكی پەیمانگای ئیسرائیل (واشنتۆن و قودس)ـە، و لە ساڵانی نەوەتەكانی سەدەی ڕابردوودا باڵیۆزی ئیسرائیل بووە لە ئەمریكا، گەورە گفتوگۆكاری ئیسرائیل بوو لەگەڵ سووریا و سەرۆكی زانكۆی تەل ئەبیب بووە، لە لێدوانێكیدا بۆ گوڵان لە بارەی سیاسەتی ئەمریكا لە ئاست ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەم شێوەیە دوا :

من پێم وانییە سیاسەتی ئیدارەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی جۆ بایدن لە ئاست ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كەمتر بێت لەو سیاسەتەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ گرتیە بەر، تۆماری ئیدارەی ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆمارێكی تێكەڵ بوو، بە دڵنیاییەوە ڕێككەوتنی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێكی عەرەبی دەستكەوتێكی گەورە بوو، بەڵام ترەمپ سیاسەتێكی كارای لە ئاست سووریادا نەگرتەبەر، ئیدارەی بایدن هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ سعودیە و، كۆشش دەكات بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان سعودیە و ئیسرائیل. ئەوەی پەیوەندی بە عێراقەوە هەبێت ئەوا ئەمریكا هەوڵ دەدات پارێزگاری لە هەندێك لەو دەستكەوتانە بكات كە لە دوای ساڵی 2003ـەوە بەدەست هاتوون، بە بێ ئەوەی ڕابكێشرێتە نێو تێوەگلانێكی نوێی سەربازییەوە، هەروەها لە نێوان هەر سێ ئیدارەی (ئۆباما و ترەمپ و بایدن)دا بەردەوامییەك بەدی دەكرێت بۆ بایەخدانی زیاتر بە ناوچەی زەریای هێمن، بەبێ دەستهەڵگرتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

Top