د. کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی : پارتی بە هێزەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات،

د. کەمال کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی : پارتی بە هێزەوە بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات،


-پارتی خۆی لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە،
-پارتی هاوپەیمانێتییەکی گرنگ لەگەڵ کۆمەڵێک لایەنی سیاسیی بەڕێز، ڕادەگەیەنێت
-هاوپەیمانێتی لەگەڵ گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر، حەرامە، خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەر جوودان لەگەڵ خەڵکی نیشتمانپەوەری یەکێتی.
پێویستە خەڵکانی دڵسۆزی نێو یەکێتی خیانەتکارانی 16ی بناسن
-کەمبوونەوەی پێگەی کورد لە ڕووی ئیداریی و سیاسیی و ئەمنییەوە بەهۆی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەرو خیانەتکارانەوە بوو
-دڵنیام کوردانی دڵسۆزی کەرکوک، خیانەتکاران لەم هەڵبژاردنەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک، سزا دەدەن
-دەخوازین قیادییە تێکۆشەرەکانی یەکێتی دەسەڵاتیان لەنێو یەکێتیدا هەبێت، نەک ئەوانەی بوونەتە دەستکێشی بێگانە
-کورد، زۆرینەی کورسییەکانی دەباتەوە و پارتیش ژمارەیەکی باش کورسی بەدەست دەهێنێت، دەبێت خەڵکی کەرکوک بزانن کێ بوون ئەوانەی کەرکوکیان خستە ئەو بارەوە
-خەڵکی کەرکوک، پارتی و هاوپەیمانەکانی هەڵدەبژێرن، خەڵکی کەرکوک گرینگە گیانفیدایانی کەرکوک بناسن، نەک ئەوانەی دەرگای کەرکوکیان بۆ نەیارانی گەلەکەمان کردەوە
-ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبری گەل بڕیار نادەین، بەڵام دڵنیاین خەڵکی دڵسۆز و پاکی کەرکوک کە لایەنی خاکپارێز لە کەرکوک هەڵدەبژێرن
-هەر کە هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە، خەڵکانێک بەڵێنی ناڕاست دەدەنە کەرکووکییەکان، بەناوی دامەزراندن و هێزی جۆراجۆر بەڵام ئەسڵ و ئەساسی نییە
-هەر زوڵم و ستەمێک بەسەر شاری کەرکوک بێت، دەبێت هەوڵ بدەین هەموو ئەوانە نەهێڵین، دەبێت لەناو کەرکوک، هێزی سەربازی چۆڵ بکرێت
-هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە بۆ گەلی کورد.

Top