جگەرەکێشان ساڵانە ٨.٧ ملیۆن کەس دەکوژێت

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، ساڵانە 8.7 ملیۆن کەس بەهۆی جگەرەکێشانەوە گیان لەدەست دەدەن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) نۆیەمین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ئاماری جیهانی تووتن بڵاوکردەوە و بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ساڵانە 8.7 ملیۆن کەس بەهۆی بەکارهێنانی جگەرەوە گیان لەدەستدەدەن.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس لە قوربانییەکان جگەرەکێش نەبوون و بەرکەوتەی دوکەڵی جگەرە بوون.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، نزیکەی 80%ی 1.3 ملیار بەکارهێنەری جگەرە لە جیهاندا لە وڵاتانی کەم داهات و مامناوەنددا دەژین.
ساڵی ڕابردوو 22.3%ی دانیشتوانی جیهان جگەرەیان بەکارهێناوە. ئەم ڕێژەیە بۆ پیاوان 36.7% و بۆ ژنان 7.8% بووە.
گوڵان: سەردار خەلیل