پێشانگای شێوەکاری بۆ هونەرمەند ڕەزوان قادر کرایەوە

پێشانگای شێوەکاری بۆ هونەرمەند ڕەزوان قادر کرایەوە

.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٣١-٧-٢٠٢٣ بەئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و مامۆستا (لقمان سعید صدیق) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژماریەک لە ئەندامانی لق و سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایان , پێشانگایەکی شێوەکاری لەژێر ناونیشانی (سروشت و ڕەنگ) له‌ باره‌گای سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان بۆ هونەرمەند (ڕەزوان قادر) کرایەوە .
جێگەی باسە, تابلۆکان بەگشتی گوزارشتیان لە سرۆشتی جوانی دڵڕفێنی کوردستان بە هەموو ڕەنگەکانییەوە دەکرد کە بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان , بەجیا هەریەک لە پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر , دەستخۆشیان لە هونەرمەندی ناوبراو کرد و هیوای بەردەوامیان بۆ خواست.

Top