دۆزینەوەی تەرمی شاخەوانێكی ونبوو لە ئەنجامی توانەوەی سەهۆڵبەندی سروشتی

دۆزینەوەی تەرمی شاخەوانێكی ونبوو لە ئەنجامی توانەوەی سەهۆڵبەندی سروشتی

 

 

گۆڕانی کەشوهەوا توانەوەی بەستەڵەکەکانی سویسرای خێراتر کردووە و توانەوەی خێرا بووەتە هۆی زیادبوونی ئەو جۆرە دۆزینەوانە.

پاشماوەی مرۆڤ کە لە سەهۆڵبەندانێکی توانەوەی سویسرادا دۆزرایەوە، هی شاخەوانێکی ئەڵمانییە کە لە ساڵی ١٩٨٦دا دیارنەما.

کۆمەڵێک شاخەوان سەرەتای ئەم مانگە لەکاتی بەزاندنی سەهۆڵبەندی تیۆدۆل لە نزیک شاخی بەناوبانگی ماتەرهۆرن تەرمی مردووەکەیان دۆزیەوە.

پۆلیس ناوی کەسە ونبووەکەی ئاشکرا نەکرد ، بەڵام ڕایگەیاند، پشکنینی دی ئێن ئەی ناسنامەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

گۆڕانی کەشوهەوا توانەوەی بەستەڵەکەکانی سویسرا خێراتر کردووە و توانەوەی خێرا بووەتە هۆی زیادبوونی ئەو جۆرە دۆزینەوانە.

ساڵی ڕابردوو لە بەرزاییەکانی ئالپ برن، پاشماوەی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک كەلە ساڵی ١٩٦٨وە، ونببوو لە بەستەڵەکەکانی ئاڵتش کە دەتوێتەوە، دەرکەوت.

هەروەها تەرمی شاخەوانی بەریتانی جاناتان کانوێل لە ساڵی ٢٠١٤، دوای ٣٥ ساڵ لە دیارنەمانی، لە ڕێگەی هەلیکۆپتەرێکەوە کە لە ڕێگادا بوو بۆ گەیاندنی پێداویستییەکان بۆ پەناگەیەکی شاخاوی لە ماتەرهۆرن دۆزرایەوە.

ساڵی دواتریش پاشماوەی دوو شاخەوانی ژاپۆنی دۆزرایەوە کە لە ساڵی ١٩٧٠ەوە بێسەروشوێن بوون.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top