٣٤٥ ملیۆن دۆلار؛ هاوکاری نوێی ئەمریکا بۆ تایوان

٣٤٥ ملیۆن دۆلار؛ هاوکاری نوێی ئەمریکا بۆ تایوان

 

 

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 345 ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری سەربازی بۆ تایوان ڕاگەیاندووە، ئەمەش پاڵپشتی بۆ ئەو دوورگەی خۆبەڕێوەبەرییە بەهێزتر دەکات کە چین بانگەشەی بۆ دەکات. دوایین پاکێجی یارمەتییە سەربازییەکان لە کاتێکدایە کە چین هەڵوێستێکی شەڕانگێزانە بەرامبەر بە دوورگەی خۆبەڕێوەبەری زیاتر دەگرێتەبەر.

حکومەتەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئەم پاکێجە " کەلوپەلی بەرگری" و مەشقی سەربازی لەخۆدەگرێت. 

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هیچ وردەکاری لەبارەی ئەو چەک و کەلوپەلانەی نەخراوەتەڕوو کە دەبێت دابین بکرێن، بەڵام میدیاکان بە پشتبەستن بەو بەرپرسانەی ناویان نەهێنراوە، ڕایانگەیاندووە، ئەو ئامێرانە بریتی دەبن لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ، تەقەمەنی وچەکی سوک. ئەم بڕیارەی ئەمریکا دەستبەجێ لەلایەن چینەوە ئیدانە کرا. 

چین دورگەی تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و پێداگری لەسەر گەڕانەوەی بۆ خاکی سەرەکی دەکات. چین ڕایگەیاندووە کە درێغی ناکات لە پەنابردن بۆ هێز بەم شێوەیە. لیو پێنگیۆ، وتەبێژی باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: كە پێویستە ئەمریکا واز لە فرۆشتنی چەک بە تایوان بهێنێت و واز لە دروستکردنی هۆکاری نوێ بهێنێت کە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی گرژی لە گەرووی تایواندا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە تایوان ١٣ هاوپەیمانی هەیە لە جیهاندا. ئەمریکا وەک هاوپەیمانی سەرەکی ئەم وڵاتە دانی پێدا نەناوە بەڵام بەڵێنی داوە پشتگیری ئەم دوورگەیە بکات لە دژی هەر لەشکرکێشییەکی چین.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top