بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە لە باشووری تورکیا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ پلە لە باشووری تورکیا ڕوویدا

 

 

شاری ئەدەنە لە باشووری تورکیا بوومەلەرزەیەکی تاڕادەیەک بەهێزی بەخۆیەوە بینی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە ، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری ڕێختەر، پارێزگای ئەدەنەی لە باشووری تورکیا هەژاندووە. سەرچاوەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن کە ئەم بوومەلەرزەیە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە،هەروەها ڕێک ٦ مانگ لەمەوبەر بوومەلەرزە وێرانکەرەکانی تورکیا و سوریا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لەو دوو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی بەدواداچوون بۆ بوومەلەرزەی قەندیلی لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕوویداوە، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە دەکەوێتە ناوچەی کوزان کە نزیکەی ٦٤ کیلۆمەتر لە شاری ئەدەنەوە دوورە و نزیک سنووری سوریایە. 

بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتر (٧.٤٦ میل) بووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top