ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق, كێشه‌ی بوونی كورد و فكری نه‌ته‌وه‌یی كوردیان هه‌یه
احمد گلی
(باوه‌ری ته‌واوم هه‌یه كورد هه‌تا جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی هه‌بێت, هه‌ربه‌به‌هێزی و سه‌ربه‌رزی و ئیراده‌ی پۆڵاین ده‌مێنێته‌وه و خۆی ناچه‌مێنێت)
گه‌ر چه‌ند ساڵێك بگه‌رێینه‌وه دواوه ده‌توانیت خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروستمان هه‌بێت بۆ دۆخی ئێستا‌ی كوردستان و ڕێكه‌وتنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق... ساڵی "٢٠١٤" له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ری داعش و به‌لێشاو هاتنی زیاتر له‌دوو ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌ب بۆ هه‌رێمی كوردستان و دروست بوونی په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, "نوری مالكی" یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرده‌ی بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان هاویشت, له‌سه‌ر پێشنیاری "عادل موراد, له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری ئێستا‌ی عێراق, هێرۆ ئیبراهیم احمد" مووچه‌و بووجه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بڕی!
ئاشكرایه سه‌رانی یه‌كێتی وه‌ك پیشه‌ی هه‌مییشه‌ییان, بۆ لاوازبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆتایی هاتنی قه‌واره‌ی یاسایی و ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان, له هیچ هه‌نگاوێكی خیانه‌تكارانه‌و نانه‌ته‌وه‌یی و نانشتیمانی سڵناكه‌نه‌وه و ده‌یگرنه‌به‌ر, ئه‌مه نه‌هجی سیاسی یه‌كێتیه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دامه‌زراون,
به‌ڵام عێراقی ئه‌وسه‌رده‌مه بۆ ئێستا زۆر جیاواز تربوو, ئه‌مریكاو ئه‌وروپا به‌كرده‌یی بوونیان هه‌بوو, ئێران وه‌ك ئێسته به‌ئاشكرا هه‌ژموونی به‌سه‌ر عێراقدا زاڵ نه‌بوو, پێگه‌ی كورد زۆر به‌هێزتربوو...هتد.
بڕینی بوجه‌و مووچه چی به‌دوای خۆیدا هێنا؟
( عه‌بادی به‌چاوساغی یه‌كێتی هێرشی كرده سه‌ركورد و له‌خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ١٠٠/٥١ خاكی كوردستانی داگیركرد, عبدالمهدی و كازمی هیچ یه‌كێ له‌و خاڵانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتبوون جێبه‌جێیان نه‌كرد؟! )
لێره بۆمان روون ده‌بێته‌وه گۆرینی روخساره‌كان واتای گۆرینی عه‌قڵیه‌ت وستراتیجی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نیه به‌رامبه‌ر به‌كوردستان, "ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق, كێشه‌ی بوونی كورد و فكری نه‌ته‌وه‌یی كوردیان هه‌یه", له‌ئێستادا سودانی ده‌سه‌ڵاتی گردۆته ده‌ست, ته‌نها روخسارێك گۆڕاوه نه‌ك عه‌قڵێكی نوێ حوكمڕانبێت, بۆیه هیچ ئومێدێكی له‌سه‌ر هه‌ڵناچنرێت.
ئه‌وه‌ی عێراق پیلانی بۆداڕشتووه دژبه‌كورد, به‌ده‌ستی هێناوه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌پیلانگێریه‌كانی,
له‌ساڵی "٢٠١٤" بوجه‌و موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستانی بڕیوه‌و په‌ستانێكی زۆری له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دروست كردووه بۆلاوازكردنی, له خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر "٢٠١٧" ناوچه‌كوردستانیه دابراوه‌كانی دووباره كه‌وتۆته‌ژێرده‌ست و داگیركردووه, له‌ساڵی "٢٠٠٣"به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی له‌پێش هه‌نارده‌كردنی تاكه سه‌رچاوه‌ی ئابوری كوردستان كه نه‌وته دروست كردووه, له‌ڕێگه‌ی به‌كرێگیراوه‌كانی نمونه‌ی یه‌كێتی توانیوێتی بیكات به‌ڤاكته‌ری ئاژاوه‌گێری و ناسه‌قامگیری و جێبه‌جێكاری پیلانه‌كانی له‌ناوخۆی كوردستان ...هتد, ئه‌مانه هه‌مووی ئاماژه‌ی روونن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نیازپاكیان له‌ئاست كورد نیه‌و جێی متمانه‌نین, بۆیه پێویسته كورد"پلانی B" ئاماده‌بێت بۆ به‌رنگار بوونه‌وه‌یان.
چه‌ندین ساڵه عه‌ره‌بی شۆڤێنی به‌به‌رنامه كار له‌سه‌ر لاوازبوونی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات, چه‌ندین هه‌نگاوی بۆ له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان گرتۆته‌به‌ر, ئه‌وه‌ی پێی كرابێت درێغی نه‌كردووه ج له‌ڕێگه‌ی به‌كرێگیراوه ناوخۆیه‌كانی بێت یان له‌ده‌ره‌وه, "به‌رده‌وامیش ده‌بێت",
ئێمه‌ی كورد "انترناتیف مان چیه؟"
هیچ گومانی تێدانیه ڕێكه‌وتنه‌كان كورد له‌گه‌ڵ سودانی, هه‌مان چه‌شنی ڕێكه‌وتنه‌كانی پێشوتر له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی عێراق جێبه‌جێی ده‌كه‌ن!