ســەرۆك بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم كرد

سەرۆك بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم كرد و له دیدارهكهدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڕەشە و كۆسپەكانی بەردەم پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و گەشەسەندن ئاڵوگۆڕ كرا.
ئهمڕۆ دووشهممه 24/7/2023، لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم بە سەرۆكایەتیی ئوسامە نوجەیفی سكرتێری گشتیی هاوپەیمانێتیی نیشتیمانیی حەسم كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان و هەروەها هەڕەشە و كۆسپەكانی بەردەم پێكەوەژیان و ئاشتەوایی و گەشەسەندن ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستیی هاتنەكایەوەی ڕوانگەیەكی هاوبەشی نیشتیمانی لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و پابەندبوون بە بنەماكانی شەراكەتی ڕاستەقینە و هاوسەنگی و تەوافوق لە بەڕێوەبردنی وڵات كرایەوە.
تاوتوێكردنی بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی پارێزگاكانی عێراق و، هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنەكان تەوەری تری ئەو كۆبوونەوە بوون.