قه‌واره‌ی كوردستان واتا سه‌روه‌ری هه‌موو كوردێكی نیشتیمانپه‌وه‌ر
لە مێژووی دووری ناوچەکە و کوردستاندا، کۆمەڵێك پەیمان و رێککەوتنی نێوان زلهێزان هەبوون، هه‌ر له په‌یماننامه‌ی سایکس-پیکۆ و په‌یماننامه‌ی لۆزانه‌وه‌ەوە دەست پێدەکات و بە رێکكەوتننامەی شوومی جەزائیر و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 کۆتایی دێت، ئامانج لە تەواوی وڵاتە بەشدارەکانیش دژایەتی و هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەی کورد و شۆڕش و بەرخودانەکانی بووە، بەداخەوە زۆربەی جار پیلانی دوژمنكارانه‌ی داگیرکەران بە هەوڵ و تەقەڵای لایەنی سیاسیی ناوخۆیی، یان سەرۆکی هۆز و گرووپی خۆفرۆش بەئامانج گەیشتووە، بەڵام باوەڕی کوردانەی زۆرینەی نیشتمانپەروەران بە گیانی لەخۆبردووی شۆڕشگێڕیی کوردانە، قۆناغە سه‌خت و هه‌وراز و نیشێوه‌كان دوای ماوەیەکی کەم تێپەڕاندووە و ئومێدیان لە بێ ئومێدبوون دروست کردووەتەوە.
هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستووری و یاسایی و فەرمیی دان پێدانراوە، لە سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچەکەشدا نموونەی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و سەرکەوتووی ئەزموونی ئیدارەدانی خۆجه‌یییه، گەیشتن بە ئازادیی نیشتمانی و دروستبوونی قەوارەی سەربەخۆش هیوای هه‌موو كوردێكی كوردپه‌وه‌ر و نیشتیمانپه‌وه‌ره، ئەم قەوارەیە بەرئەنجامی زیاتر لە سەد ساڵ خەبات و قوربانیدان و بەرەنگارییە دژی ستەمكارییه ، بەرهەمی قوربانیدانی هەزاران رۆڵەی ئازادیخوازی نیشتمانپەروەرە، ئیرادەی پۆڵایینی تەژیی لە نەبەزیی هەزاران شه‌هیدی ئه‌م خاكه‌یه .
كه له پێناویدا دەریایەك خوێن و سەدەیەك خەبات، واقیعی گەلی کورد و هەبوونی ئەم قه‌واره‌یه لە باشووری كوردستان لە چوارچێوەی عێراقێكی فیدڕاڵی‌دا چەسپاندووە، ئەمەش به دیاری و خێری هیچ زڵهێز و داگیركه‌رێك به گه‌لی كورد نه‌به‌خشراوه تا به پیلانگێرییه‌ك چه‌ند تاقمێكی به‌كرێگیراویی ده‌ره‌وه سنووره‌كان هەڵبوەشێندرێتەوە.بۆیه،نموونەی قەوارەی لاواز لە دەورماندا زۆرن، کە زادەی بڕیاری سیاسی و بەرژەوەندیی زلهێزەکان بوون، نزیکترینیان ئەم حکوومەتی عێراقە بەناو فیدڕاڵییەیە و لە ماوەی تەمەنی دەوڵەتبوونییەوە تا بە ئەمڕۆ دەگات، نە خاوەنی بڕیاری خۆی بووە، نە شانازییەکی هەبووە باس بكرێ، لە شکست بەولاوە شتێکی دیكە ئەنجامی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی تەمەنی دەوڵەتەکە نەبووە، و هه‌ركاتێك زڵهێزان كاریان و به‌رژوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵی نه‌گوجابێت ئه‌وا به چه‌ند رۆژێك تێك وله‌ناویان بردووه .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌ندێك حیزب ولایه‌ن له ژێر سایه‌ی ئه‌م كه‌شو هه‌وا ئازاده په‌یره‌وی ده‌كه‌ن ، نه هه‌ر ناچنه چوارچێوه‌ی ره‌خنه‌گرتن و دیموكراسی و ئازادی به‌ڵكو هه‌نگاو و پیلانگێریی و سیناریۆی نه‌یارانی كورد وكوردستانه كه ویستیان ئه‌وه‌یه كه به كاری تێکدەرانە و پشتگیریكردنی ئەجێندایەکی نانیشتمانی و بەلاڕێدابردن و هەنگاونان بۆ گەوجاندن و خۆڵکردنە چاوی خەڵك و خەڵەتاندنی خه‌ڵكی كوردستان بە دروشم و لێدوانی قەبە قەبە و کارکردن لەپێناو لێدان و سڕینەوەی لایەنێکی سیاسیی نیشتمانی، و زیانگه‌یاندن به قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان تاكور بەم جۆرە لە ئامانج و بەرژەوەندییەکانی نه‌یارانی كورد جێبه‌جێ بكه‌ن.ئاخر لە ماوەی رابردوودا ئه‌و لایه‌ن و گروپانه به پاڵپشتی و دەستلەپشتدانی دوژمنانی لەمێژینەی دۆزی گەلی کوردستان، هەمان شێوازی هەواڵی چەواشەکاری و راپۆرتی نادروست نادروستیان گەیاندووەتە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەم کارەشیاندا وەکوو هەموو جار مەبەستیان یاریکردن بووە بە دەروونی هاوڵاتییان و دژایەتیکردنیان بووە بۆ رێبوارانی رێگای سەرفرازی و هیچی دیكە.
ئەمەیش لە ئەنجامدا سەرکەوتنی بۆ گەل و نەتەوە هێنا کایەوە و سەرشۆڕیی بۆ به‌كرێگراو و خۆفرۆش و پیلانگێڕا و هاوکارانیان هێنایە ئارا. هەقە بەر لە دووبارەکردنەوەی هەمان جۆری سیناریۆ و بەئامانجگرتنی نیشتمان و تەنیا لایەنێك، بکەر و هاوکارانیان وانە و پەندیان لە رابردوو وەرگرتبێت و تێی گەیشتبن کە ئەم ریتمە نەشازەیان تا کوێ بڕ دەکات، چونکە گەلی کورد له مێژه كوردپه‌وه‌ران و خزمەتکارە راستەقینەکانی نیشتمانی ناسیووە و بەتەواوی خۆی بۆ یەکلا کردووەتەوە و پێی فەرمووە کە هەمیشە و بۆ هەر قۆناغێك لەگەڵتداین، كوردستانیش هه‌ر له سه‌ركه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن داده‌بێت .بۆیه ، خاك ونیشتیمانمان له سه‌روه‌ی هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه.