گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی هەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا بڵاوکردەوە.

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی لەبارەی هەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەی سوید لە بەغدا بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/7/2023، مەحمود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بەناوی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئیدانەی هەڵکوتانەسەر و سووتاندنی باڵوێزخانەی وڵاتی سوید لە بەغدا دەکەین و ئەو ڕەفتارە دژ بە دەستوور و یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین، لە هەمان کاتیشدا، ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆزدەکەین و دژی سووتاندن و بێڕێزیکردنین بە پەرتووکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان."

ئاماژە بەوەش دراوە: "پشتگیری لە بەڕێز سودانی و حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە."

Top