ڕووسیا: بنکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی بە "مووشەکی هەستیاری بەرز" هەندێک ناوەندی سەربازی لە شارەکانی ئۆدێسا و کیرووهرادی ئۆکرانیا کردۆتە ئامانج.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سوپای ڕووسیا هەندێک ئامانجی پێشوەختە دیاریکراوی لە ئۆکرانیا کردووەتە ئامانج، گوتی: دامەزراوە سەربازییەکان، وەك کۆگاکانی چەک و کۆگاکانی سووتەمەنی شل کە سەر بە سوپای ئۆکرانیان لە ناوچەکانی ئۆدێسا و کیرووهرادمان کردە ئامانج. هێرشەکان گەیشتنە ئامانجەکانیان.
کۆناشینکۆڤ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا "پێشڕەوی دەکات" و ڕایگەیاند، کە وێستگەی شەمەندەفەری مالچانۆڤۆ لە ناوچەی خارکیڤ لەلایەن هێزەکانی ڕووسیا دەستی بەسەردا گیراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل