*غەفوور مەخموورى لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە هۆزە عەرەبییەکان: کوردستان مێرگى ئاشتى و برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیانە*
پاشنیوەڕۆى ڕۆژى ١٨ / ٧ / ٢٠٢٣ کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، بە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق و ئوردەن و سعودیە و کوێت و قەتەر، لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا میواندارى سكرتێری گشتیی YNDK كردو, باسیان لە چەند پرسێکى تایبەت بە کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرد.
پاشنیوەڕۆى رۆژى سێشەممە، کەسایەتیى ناسراوى عەشیرەتى شەمەر بەڕێز حاتەم گحێس شەمەرى لە رێوڕەسمێکى تایبەتدا لە دیوانى خۆیدا لە شارى عەمان-ى پایتەختى ئوردەن، میواندارى غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK-یان کرد، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزيان و بنەماڵەکەیان و بەڕێزان (د. ئەحمەد ئەلخەلایلە جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن و شێخ جاسم ئەلسەفار ئەلشەمەرى و شێخ عەبدولعەزیز حوسێنى و شێخ عەبدوڵڵا ئەلموسا و شێخ عەبدولعەزیز چمین شەمەرى و ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزە عەرەبییەکانى عیراق و ئوردەن و سعودیە و کوێت و قەتەر) پێشوازی كران، لە دیدارەکەدا سەبارەت بە چەند پرسێکى کۆمەڵایەتى و رەوشى کوردستان و عێراق و رۆڵى هۆزەکان قوڵکردنەوەى گیانى برایەتى و پێکەوەژیان و پتەکردنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆکرا.
هەر لە دیدارەکەدا ؛ غەفوور مەخموورى جەختى کردەوە سەر بایەخدان بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیرى سیاسیى لەهەر کۆمەڵگەکدا وەسفى کرد، مەخموورى باسى لەوەش کرد کەوا ئاشتى و تەبایى کۆمەڵایەتى و یەکتر قبوڵکردن سەقامگیرى سیاسى بەدواى خۆیدا دەهێنێت، وتى : (لە رووى ئاشتیى کۆمەڵایەتى کوردستان ئەزموونێکى دەوڵەمەندى هەیە، لە دواى راپەڕینى گەلى کوردستان لە بەهارى ١٩٩١ ئەو کات سەرکردایەتیى سیاسیى بەرەى کوردستانى لێبووردنێکى گشتیى دەرکرد بۆ هىموو ئەوانەى کەوا پێشتر هاوکارى رژێمى عێراق بوون، ئەو لێبوردنە بووە بنەمایەک بۆ چەسپاندنى ئاشتى کۆمەڵایەتى و لێبووردەیى، دەکرا برایانمان لە عێراق لە دواى ٢٠٠٣ سوودیان لەو ئەزموونەى کوردستان وەرگرتبا، بەڵام نەیانکرد، کە وایاننەکرد کێشە کۆمەڵایەتییەکانى عێراق زیاتر قوڵبوونەوەو تا ئێستاش رەوشى عێراق راستەڕێ نەبووە.)، مەخموورى لە درێژەى قسەکانیدا وتى: (زۆر جارى دیکەش باسمان کردووەو دەمەوێ لێرەدا جارێکى دیکە باسى بکەم کەوا کوردستان مێرگى ئاشتى و برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیانە، ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێکەوەژیانەى لەنێوان پێکهاتەکانى کوردستاندا هەیە، بۆتە نموونەیەکى زیندوو لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە کەوا کوردستان ببێتە ئارامترین ناوچە، ئێمە شانازى بەو پێکەوەژیانەى کوردستان دەکەین و هەوڵدەدەین کەوا کوردستان وەک هەمیشە بە مێرگى پێکەوەژیان بمێنێتەوە.)، هەروەها وتى: (لەسەر هەموو لایەکمان پێویستە لەسەر هەموو ئاستەکاندا کاربکەین بۆ بڵاوکردنەوەى رۆشنبیرى یەکترقبوڵکردن و قوڵکردنەوەى زیاترى گیانى برایەتى و تەبایى و پێکەوەژیان.).
شایانى باسە بەڕێز شێخ حاتەم گحێس شەمەرى لەسەر شەرەفى سکرتێرى گشتیى YNDK نیوەڕۆخوانێکى بۆ ئامادەبووان رێکخستبوو.