پوتین: ڕوسیا وەڵامی هێرشەکەی سەر پردی کریمە دەداتەوە
وێڕای جەختکردنەوە لەسەر "وەڵامدانەوە" بۆ هێرشی سەر پردی کریمە، سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: کە وەزارەتی بەرگری پێشنیازی گونجاو ئامادە دەکات.
دوابەدوای هێرشی سەر پردی کریمە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی وڵاتەکەی، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.
وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە هێرشە ئاماژەپێکراوەکە لەلایەن ئۆکرانیا ئەنجامدراوە، گوتی: ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی دیکەی ڕژێمی کیێڤە. بەو پێیەی پردی کریمە بۆ باری مەدەنی بەکاردێت، ئەم هێرشە دڕندانەیە کە خەڵکی مەدەنی بێتاوانی کوشت، هیچ گرنگییەکی سەربازی بۆ ئەوانیش نییە.
پوتین هەروەها ڕایگەیاند: بێگومان ڕووسیا وەڵامی ئەم هێرشە دەداتەوە. وەزارەتی بەرگری چەند پێشنیارێکی گونجاو ئامادە دەکات.
جەختیشی لەوە کردەوە کە بۆ جاری دووەم هێرش کراوەتە سەر پردی کریمە، گوتی کە چاوەڕوانی پێشنیاری تایبەت لە دەسەڵاتداران دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست.
پێویستە بگوترێ کە لیژنەی نیشتمانی دژەتیرۆری ڕووسیا ئەمڕۆ هێرشی هێزەکانی ئۆکرانیای بۆ سەر پردی کریمە ڕاگەیاند و ڕایگەیاند کە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزە تایبەتەکانی ئۆکرانیا لە نزیک کاتژمێر ٣:٠٠ی بەیانی هێرشێکیان دەستپێکردووە، و لە کاتی ئەم هێرشەشدا ، ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو.
گوڵان: سەردار خەلیل