ئابووری کرێخۆرە

ئابووری کرێخۆرە

چەمکی ئابووری کرێخۆرە چەمکێکی نوێ نیە لە جیهانی ئابووریدا، گەر سەیری ئەم چەمکە بکەین ئەوە لە نووسینی گشت زانایانی ئابووری کلاسیکی وەکوو ( ئادەم سمس ) لە کتێبەکەی بەناوی سامانی نەتەوەکان لە چوارچێوەی داهاتی زەوی پەیڕەوەی لێکراوە، وە مارکس بەو جۆرە پێناسەی ئابووری کرێخۆرە دەکات( بریتیە لە ڕەوشێک کە هەندێک سێکتەر لە سەرمایە سەرانە لەسەر سەرمایەی بەرهەمهێن، وەردەگرێت )، دواتر ( ریکاردۆ ) لە سەرمایە باسیان کردووە، بەڵام ئەوەی باسی ئابووری کرێخۆرەی کردووە بە شێوەیەکی میتۆدی دەگەڕێتەوە ئابووریزانی ئێرانی ( حسین مهداوی ) نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو، دوای زیابوونی دەسهاتی ئەو وڵاتانەی بەشێوەیەکی سەرەکی پشتیان دەبەست، بەسەرچاوەی نەوت وەکوو داهاتی سەرەکی لە وڵاتدا، کەهەروەها گەر بێتوو چاوێک بە ئەزموون و ئارگۆمێنتی وڵاتانی ئابووری کرێخۆرە گرفتی بونیادنانی دیموکراتی لەو وڵاتانە دەخاتە ڕوو، و ئاراستە و رێبازی حکومڕانی لەو وڵاتانە زیاتر بەرەوە هەژموونی دەستبەسەرداگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی سەرچاوەکانی دەسەڵات و سامانی وڵات دەبات، هەروەها لێرەدا دەستەبژێری دەسەڵات پشت بە جۆرێک لە جۆرەکانی هێزی کۆمەڵایەتی کلاسیک و تەقلیدی دەبەستێت، کە ئەمەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ پاراستنی چینی سامانداران و سەرمایەگوزاران و بنەماڵەکانیان.
بەگشتی لەم جۆرە ئابوورییەدا ڕۆڵ و ئەرکی دەوڵەت لە هاندان و بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی دەسهات نەتەوەیی دەچێتە قۆناغێک، کە تەنها ئەو دەسهاتانەی لە ئابووری کرێخۆرەدا دەوڵەت بەدەستی دەهێنێت، نوخبە و چینی دەسەڵاتدار کۆنتڕۆڵی دەکات و خۆی بەخاوەنی دەزانێت، وە لە دیدگای بەرژەوەندییەکانیەوە وە لە هاوکێشەی پاراستنی دەسەڵاتیدا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشی دەکات.

ئابووری کرێخۆرە زاراوەو چەمک
ئابووری موڵکانە ( کرێخۆرە): ئەم چەمکە دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو کە لەلایەن زانای سیاسی و ئابووریزانی ئێرانی، (حسێن مەهداوی)، موڵکانە (کریخۆرە) بریتیە لەم داهاتە وەرگیراوە بەبڕی گەورە و بەشێوەی هەمیشە لەدەرەوە، چ وەک داهاتی فرۆشراوە نەوت و گاز چ بەخشینی دەرەکی (بیانی) لێرەدا مەبستمان فرۆشتن و هەناردەکردنی سامانی سروشتییە لەلایەن حکومەتەوە لە ڕێگای کۆمپانیا بیانیەکانەوە کەباوترین دەربڕینە بۆ ئەم چەمکە. زۆربەی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک ئابوورییەکەیان ئابووری کرێخۆرە(موڵک)، دەوڵەت بەگشتی ئەم ئابووریە بە ئابوریەکی شکست خواردوە، لە قەڵەم دەدات دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی، نەوت بە سەرچاوەیەکی بنەڕەتی و جەوهەری ئابووری جیهان دادەنرێت، بۆیە هەمیشە وڵاتانی زلهێز دستێوەردان دەکەن و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی بەهای نەوت دەکەن، لەبەر ئەمە کاریگەری تەواوی دەبێت لەسەر، ئابووری وڵاتانی هاوردەکاری نەوت و ئامانجیانە، نرخەکەی سنوردار بێت و لە ئاستێکی دیاریکراودابێت مەبەست لەم دەست تێوەردانە ئەمەیە، ئابووری خۆیان هەمیشە لە گەشەسەندنی بەردەوام دابێت. بێگومان ئەم جۆرە بارودۆخانە زۆر جار زیانی گەورەی بە دەوڵەتانی موڵکانە، گەیاندوە و نەیانتوانیوە کورتهێنانی بودجەی خۆیان بە نەوت پڕبکەنەوە هەموو ئەمانەش وایانکردووە، وڵاتانی موڵکانە هەمیشە توشی قەیرانی یەک لە دوای یەک بێتەوە بەهۆی ناسەقامگیربوونی داهاتەکەیانەوە هەمیشە توشی قەیران ببن. هەروەها لەزانستی ڕامیاری، دەوڵەتی کرێخۆر بەم دەوڵەتە دەوترێت کە کۆمپانیای بیانی سەرچاوە و سامانی سروشتی وڵاتەکەیان دەردەهێنن هەناردی دەروەی دەکەن بەمەبەستی فرۆشتنی، ئەم دەوڵەتە تەنها پشت بەیەک سەرچاوەی داهات دەبەستن و بەڕێوەدەچن بریتیین لە سەرچاوە سروشتییەکان، زۆر جار ئابووری موڵکانە لە چوارچێوەی دەوڵەتانی نەتەوەی دێتە ئاراوە، لەم کاتەی نەتەوەی سەردەست، دەست دەگرن بەسەر سەرچاوەی یەکەمی داهاتی وڵات بۆ بەرژەوەندی بەرتەسکی خۆیان بەکاری دەهێنن لەبەشێکی زۆری وڵاتانی کرێخۆرە دا دەسەڵات لە دەستی خێزانێک یان چینیکی دیاریکراودایە، هەرچەندە دەوڵەتانی نەتەوەی دەبێت ببێتە چوارچێوەیەک بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و مافی مرۆڤ دیموکراسی، ئەگەرنا خودی دەوڵەتی نەتەوەی دەبێتە هۆکاری ئاڵێنگاری و سەرچاوەی ستەمکاریی مانەوەی وڵاتەکە و بەردەوام بوونی بەندە بە قەبارە و توانا ئابووری و سەرکەوتنەکەی، بەستراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی کاڵاو خزمەتگوزارییە گشتییەکان.

تایبەتمەندیەکانی ئابووری کرێخۆرە
دەوڵەت پشت بەم قەبار گەورەیەی داهات دەبەستیت، لەدەرەوەی وڵات و بۆی دەگەڕێتەوە، لێرەدا ئەم وڵاتە گەشەی ئابووری نیە لەناوەخۆی وڵاتدا ، ئەگەر بتوانێت گرێبەستەکان بەباشی بکرێن و شەفاف بێت. دیارترین تایبەتمەندیەکانی مۆدیلی ئابووری کرێخۆرە بریتین:-
1. بەشێکی زۆرکەمی دانیشتوانی وڵات بەشداری دەکەن لە دەسکەوتنی ئەم داهاتەدا.بەم شێوەیەش هەلی کارکردن ناڕەخسێت بۆ تەواوی دانیشتوانی ئەم وڵاتە.
2. هەمیشە دەسەڵاتدارانی وڵات ئەو کرێیە وەردەگرن کە لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە، هەر ئەمانیش سەرپەرشتی،داهات و دابەشکردنی دەکەن بەسەر هاونیشتیمانیاندا ، ئەمەش بۆ ئەنجامدانی کار و چالاکی ئابووری لە ناوەوەی وڵاتدا.
3. هەمیشە ئەم کارمەندانەی لە دەزگاکانی حکومەت، دادەمەزرێنرێن پێویست نین و بەرهەمیشیان وەکو پێویست نییە،واتە ڕێژەیەک لە کۆمەڵگا دەبێتە موچەخۆری بێ بەرهەمی دەوڵەت، ئەمەش زیاتر وەک دیاردەی بێکاری شاراوەی کۆمەڵگا دەردەکەوێت.
4. بەشێوەیەکی گشتی ئابووری وڵاتانی موڵکانە تەنها پشت بەنەوت و سەرچاوە سروشتییەکان دەبەستن، و ئابووری وڵات هەمەچەشن ناکرێت، بەم شێوەیەش سێکتەرەکانی دیکەی ئابووری و هەمەچەشنەکردنی داهات پشتگوێ دەخرێن.
5. لە وڵاتانی ئابووری کرێخۆرەدا کەمترین ڕێژەی هەلی کار لە سێکتەری نەوت و گازدا، دەڕەخسێنێت ،و ژمارە و رێژەی بێکاری لە هەڵکشان دەبێت.

لایەنە باش و خراپەکانی ئابووری کرێخۆرە
بێگومان ئابووری کرێخۆرە وەکو هەر مۆدێلێکی تری ئابووری چەندین لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە:
یەکەم :لایەنە ئەرێنیەکان ئەمانەن:-
1. بوونی دەستورێک لە لایەن گەلەوە کە هەرسێ دەسەڵاتە سەرکیەکان جیابکاتەوە بەمەرجێک کەدەسەڵاتەکان نەتوانن لەدەروەی دامەزراوەکە و سنووری دەسەڵاتی خۆی بریارە لەسەر چارەنووس سازەکان بدات.
2. دوورخستنەوەی دەسەڵات لە دەست بەسەرداگرتنی داهاتی نەوت ئەمەش بە ڕێگا پشت بەستن دانانی سندووقی جیگیر بۆ داهاتی نەوت بەگوێرەی یاسا، تەواوی لایەنەکان لەسەری کۆکبن.
3. پشبەستن بەو داهاتی نەوت بۆ فرەچەشنکردنی ئابووری وڵات، نەوه‌ک تەنها پشت بەستن بەیەک سەرچاوەی داهاتی سروشتی.
4. هەبوونی شەفافیەت لە بەدەستهێنان،دابەشکرنی داهاتی نەوت و چاودێری کردنی لەلایەن دامودەزگای تایبەتەوە.
5.
لایەنە نەرێنیەکان ئەمانەن:-
1. وڵاتێکی دەوڵەمەند و هاوڵاتیەکی کەمدەرامەت.
2. هاوردەکردنی کرێکاری بیانی و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و شتومەکی ئامادەکراو و کاڵا بەرهەم هاتوەکان.
3. دەبێتە هۆی لاواز بونی توانای ڕکابەرایەتی لەلای بەرهەم و کاڵا ناوەخۆییەکانە لە بەرامبەر کاڵا هاوردەکراوەکان و لە ناوچوونی بەرهەمی ناوەخۆیی، بۆیە بەرهەمەکان لە دەرەوە هەرزانتر دەبن بە بەراورد لەگەڵ بازاڕە ناوەخۆییەکان.
4. ئەمەش دەبێتە هۆکاری ( بازاڕی ڕەش و دزەکردنی کاڵا و کاری قاچاغ و لاوازی توانای بەرهەمهێنان لە ئەنجامدا هاڵاوسانی ئابووری و زۆر بوونی دراو) لە ئەنجامی فرۆشتنی بەرهەم و سامانە سروشتییەکان لە بازاڕەکانی دەرەوە.
5. هەموو ئەمانەی باسمانکرد وادەکەن کە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتە لە هاوڵاتییەکی بەرهەمهێن بگۆڕن بۆ هاوڵاتیەکی بەکاربەر.
6. کۆبوونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی دەسهاتی نیشتیمان لەلایەن دەستبەژێری دەسەڵات.
7. دەبێتە هۆی پەراوێزخستنی کەرتی خزمەتگوزارییە گشتیەکانی وەک کەرتی تەندرووستی و پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

ئابووری کرێخۆرە وەک سیستەم
سیستەمی ئابووری کرێخۆرە پشت بەسەرچاوەی داهات سروشتی دەبەستێت کە لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە هەناردەی دەرەوە دەکرێت بەشێکی کەمی دانیشتوانی وڵاتانی کرێخۆرە سوودمەند دەبن لەم سیستەمە سوودمەندی یەکەم لە وڵاتانی موڵکانە (کرێخۆر) تەنها حکومەتە. لە فۆرمێکی زۆر سادەدا، وە ئەم جۆرە سیستەمە ئابووریە ڕۆڵێکی نەرێنی دەگێڕێت لەسەر کۆمەڵگا و سیستەمی سیاسی وڵاتدا، وە ئەم جۆرە سیستەمە ڕەنگدانەوەیەکی نەرێنی درووست دەکات لەسەر پەیوەندی نێوان دەسەڵات و خەڵکدا، لە سیستەمی ئابووری موڵکانە(کرێخۆر) دەوڵەت بانگەشەی ئەو دەکات کە دەوڵەت پابەند نابێت بە پێدانی هیچ جۆرە سەربەستیەکی کۆمەڵایەتی و ئابوری و سیاسی بە هاونیشتیمانیانی خۆی، چونکە بێ بەرهەمن بە درێژایی ژیانیان پشت بە دەوڵەت دەبەستن. هەرچەندە وڵاتانی کرێخۆرە بانگەشەی پیادەکردنی بازاری ئازاد دەکەن و بەڵام لەم جۆرە سیستەمەدا ئەم بازاڕە بوونی نیە فەرمانەڕەواکان ئەم جۆرە سیستەمەیان ناوێت، چونکە ئابووری ئازاد بەندە بە بوونی:-
1. جێبەجێکردنی و پراکتیکردنی یاسا.
2. سیستەمێکی بەهێزی دادوەری و سەربەخۆ.
3. بوونی شەفافیەت.
گەر بە شێوەیەکی گشتی سەیری سیستەمی سیاسی و ئابووری و دادوەری وڵاتانی سیستەمی ئابووری کرێخۆر بکەین ئەو خاڵانەی بازاری ئازادی پێوە بەندە بوونیان نیە، کەواتە وڵاتانی سیستەمی موڵکانە (کرێخۆرە) ناتوانن بانگەشەی بوونی بازاری ئازاد بکەن.

ڕامان وایە کەئەم جۆرە سیستەمە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە لە نێوان دەسەڵات و خەڵکدا، کە ئەمەش ڕاستەوخۆ ڕانگدانەو درووست دەکات لەسەر پرۆسەی سیاسی و کەمبوونە ڕێژەی بەشداریکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان و پرۆسە چارەنوسازەکانی وڵاتدا، ئەمەش دەبێتە هۆ هەڕەشەیەکی جددی لەسەر سەقامگیری وڵات چ لە ڕووی ئابووری یاخود سیاسی، چونکە ئابووری بە پشتی سیاسەت دادەندرێت، ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گشت سێکتەرەکانی کۆمەڵگادا.

سیستەمی ئابووری هەرێمی کوردستان
ئابووری لە دامەزراندن و درووستبوونی هەر کیانێکی سیاسی ڕۆلێکی سەرەکی دەگێرێت، ئەمەش بەپیی ئەو بۆچوونە باوەی کە دەڵێت ئابووری بە پشتی سیاسەت دادەندرێت، ئەوە ئابووری ڕۆلێکی گرنگ دەگێڕت لە مانەوە و بەردەوام بوونی هەر سیستەمێکی سیاسیدا، وە لە جیهاندا چەندین جۆر سیستەمی ئابووری بوونیان هەیە وەک سیستەمی سەرمایەداری و سیستەمی ئاڕاستەکراو ( سەپێندراو ) سیستەمی تێکەڵاو.
بێگومان لە دوای دامەزراندن و درووستبوونی کیانی هەرێم، بە فەرمی ناساندنی هەرێمی کوردستان لە دەستووری هەمیشەی عێراقدا، وە بەگشتی بەهۆی زاڵبوونی سیستەمی سەرمایەداری لەجیهان و زاڵبوونی هەژموونی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کە کار دەکات لەسەر بڵاوبوونەوەی سیستەمی سەرمایەداری ئەوە ئابووری هەرێمی کوردستان پەیتا پەیتا بەرەوە سیستەمی سەرمایەداری ( بازاری ئازاد ) کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان بە هۆی یاسای بازاری ئازادەو حکومەتی هەرێم هیچ رۆلێک ناگێڕێت بەڵکو یاسای بازار ڕۆلی سەرەکی دەگێرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی دامەزراوەی فریزەی کەنەدی و دامەزراوەی کەیتۆی ئەمریکی، کە هەڵسانگاندن بۆ بارودۆخی ئازادی ئابووری دەکات، لە کۆی ١٦٥ دەوڵەت و ئیدارەی سەربەخۆدا چاپتەرێکی بڵاوکردۆتەوە لە نێوایاندا هەرێمی کوردستان ٥،١٥ خاڵی وەرگرتووە.

سیستەم و ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان
سەرچاوە سروشتیەکانی وەک، نەوت، گاز ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕا لە گەشەسەندن و بەهێزکردنی ژێرخانی سیستەمی ئابووری هەرێمی کوردستان،نەوت و گاز ڕەنگدانەوەیەکی کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم بەتایبەت دوایی پەسەندکردنی یاسایی نەوت وگاز لە پەڕلەمانی کوردستان، حکومەتی هەرێم چەندین گرێبەستی لەگەڵ،کۆمپانیا زلهێزەکانی جیهان واژۆکرد، بەتایبەت دوای پەسەندکردنی یاسایی نەوت و گاز لەپەڕلەمانی کوردستان، ئەمەش بووە هۆی هاندانی زیارتری کۆمپانیا بیانیەکان،ڕوو لەهەرێمی کوردستان بکەن بۆ گەڕان بەدوای سەرچاوە سروشتییەکان، بووە هۆی وەچارخانێکی گرنگ بۆ بەهێزبوونی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان ،هاتنی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان، گەڕان و دۆزینەوەی نەوت و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە بوونە هۆی بوژانەوە و بەهێزیکردنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

پایەوبنەماکانی سیستەمی ئابووری هەرێمی کوردستان
بنەما ئابوورییەکانی هەر سیستەمێکی ڕامیاری، یان هەرکیانیکی ڕامیاری بریتیە لە توانا و هێزی دامەزراوە لە بوارەکانی،وەبەرهێنان،گرنگترینیشیان، پیشەساز، تەکنەلۆجیا، بواری بازرگانی، هێزی دارایی و هەبوونی سیستەمیکی گونجاوی دامەزراوەی چالاک لەم بوارەدا، گواستنەوە و گەیاندن هێزی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆ، ناڕاسەتەوخۆ، مەرجێکی لەباری وەبەرهێنان، توانای لەخۆگرتنی سەرمایەداریی، هەموو ئەم توانایە ئابووریانەی لەسەرەوە باسمان کرد لەهەرێمی کوردستان بوونیان هەیە. (گوڵپی،٢٠١٧).

سیستەمی ئابووری هەرێمی کوردستان سیستەمێکی سەرمایەداریە کە تێدا ڕۆڵی حکومەت تێدا سنووردارە، ناتوانێت ڕاستەوەخۆ دەست لەهەموو کاروبارێکی بازروەربدات.
دەسەڵاتی گشتی لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا بەرتەسکراوەتەوە، یاخوود هیچ دەسەڵاتێکی نیە بەسەر بازاڕاوە، دیاریکردنی نرخەکان بەگوێرەی یاسا و ڕێسای بازڕ دەبێت،لەم سیستەمەدا گرنگی بە کەرتی تایبەت دەدرێت، کەرتی تایبەت و تاکەکان بازڕ ئاڕاستەدەکەن.(گوڵپی،٢٠١٧).

ڕێکخستنی ئابووری
ڕێکخستنی ئابووری،ئاماژەدانە بۆکۆنتڕۆلکردن یان سنوردارکردنی، و ڕێکخستنەوەی سەرجەم سێکتەرەکانی ئابووری وڵات بە گوێرەی ڕێساویاسایەکی تایبەت لەلایەن دەسەڵاتی کارگێریەوە دەردەکرێت.
رێکخستنی ئابووری بەشێوەیەکی گشتی بریتیە لە هێزی ئابووری دەوڵەت دەستەبەرکردن،پێشکەشکردنی خزمەت گوزاری لەگەڵ سەرجەم سەرچاوە ماددی و مرۆییەکان بۆ پەرەسەندنی ئابووری، بەشیوەیەیکی پلان بۆدارێژرا و بەردەوام، تێدا سەرچاوەکانی بەدەستهێنانی، داهات و دابینکردنی شێوازێکی شایستەی ژیان و خۆشگوزەرانی. (ڕەشید،٢٠١٥ :٣).

سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم
داهات بریتیە لە کۆکردنەوەی داهاتە جۆراوجۆرەکانی وڵاتە کە حکومەت بۆ بەڕێوەبردنی خەرجییە گشتیەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجە ئابووری،رامیارییەکان،کۆمەڵایەتیەکان، بەکاریدێنێت،ئەویش لەچەندین سێکتەر و بواری جیاجیادا،سەرچاوەی داهاتی هەرێمی کوردستانیش پشت،بەچەندین و سێکتەر و کەرتی جیاواز دەبەستێت (کەریم،٢٠٢٢)داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپلە یەک پشت بەکەرتی نەوت دەبەستێت، دەتوانین بلێن لە سەدا پەنجا زیاتر داهاتەکەی پشت، بەسەرچاوی سروشتی وەک نەوت،گاز، دەبەستێت هەروها داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلە دوو،پشت بە داهاتی نانەوتی (ناوەخۆ) دەبەستێت دواتریش بەپلە سێ پشت بەوهاوکاریە دەبەستێت کە هێزەکانی هاوپەیمانانی شەری دژ بەتیرۆرستانی داعش،پێشکەشی هەرێمی کوردستانی دەکەن،بڕی ئەم هاوکاریشە ١٧،٠٠،٠٠ هەڤدە ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە.
ڕامان وایە کە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستێت، بە داهاتی نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی کۆمەڵگا، وە ڕێژەیەکی کەمتر پشت دەبەستێت بە داهاتە نانەوتییەکانی وەکوو داهاتی فەرمانگە و وەزارەتەکان و دەروازە سنووریەکان، وە ئەو هاوکاریانەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکات، وە لێرەدا بۆمان روون دەبێتەوە کە سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم بە شێوەیەکی سەرەکی لە دوو سێکتەری سنوردار بەدەست دەهێندرێت، لێرەدا ئێمە تەنها بەشێوەیەکی سەرەکی تیشکمان خستە سەر ئەو دووجۆرە سەرچاوەی داهاتە، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی نادیارە لە داهاتوودا ، هاوکارییەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت یاخود نا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بۆیە گرنگە بۆ هەرێم لە ئێستادا بەشێوەیەکی سەرەکی کاربکات لەسەر هەمەجۆرکردنی ئابووری هەرێم.

هاوكێشەی داهات و خەرجی لەهەرێمی کوردستان
هەروەک لە بابەتی سەرچاوەی داهاتەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەمان بە جۆر و سەچاوەکانی داهاتی هەرێمی کوردستاندا،وەدێین باس لەهاوكێشەکانی داهات و خەرجیی هەرێمی کوردستان دەکەین ، لێرەدا دارایی حکومەت بە هێزێکی سەرکی دادەنرێت، بۆ هەموو سێکتەرەکانی ئابووری نێوەخۆیی و سیاسەتی دەروە،بەشێکی هەرزۆری سێکتەرەکان پاڵپشتی دارایان پێدەدرێت یان دابین دەکرێت، کە بێ توانان لە دابینکردنی پاڵپشتی ئابوورییەکان یان پڕکدنەوەی تێچووەکانی خۆیان، وەئەمە بە ئەرکێکی سەرەکی سێکتەریی دارایی حکومی دادەنرێت، لە هەموو سیستەمێکی ڕامیاری و ئابووری هەروڵاتێک، بۆیە دارایی حکومی ڕۆڵێکی کارا وکاریگەر دەبینێت،لە هاوکێشەی داهات و خەرجی لەهەرێمی کوردستاندا.
پێویستە ئاماژە بە ڕێکارەکانی وەرگرتنی داهاتی حکومەت بکەین، کەئەویش سەرچاوەی سەرەکییە لە داهاتی بودجەیە، دەستەبەرکردنی بوودجە، ڕاستەوخۆ پەیوەندی هەیە لەگەڵ سیاسەتی کۆمەڵایەتی،ئابووری دارایی وڵاتانی جیهانەوە هەیە، وە سەرەکیترین سەرچاوی داهاتی بوودجە باج وەرگرتنە لە وڵاتە گەشەسەندو و پێشکەوتووەکانی جیهان، بەڵام لەهەرێمی کوردستان بارودۆخەکە،بەپێچەوانەویە کەسەرچاوەی سەرەکی داهاتی بوودجە.
بەڵام لەهەرێمی کوردستان سەرچاوەی پارەدارکردنی بوودجە خۆی دەبینێتەوە، لەداهاتی نەوت و نانەوتیەکان(ناوەخۆ)،یارمەتی هاوپەیمانان، ئەم بودجەیەی کە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە تاساڵی ٢٠١٣-٢٠١٤ بۆ هەرێمی کوردستانی دەنارد.
لە خوارەوە باس لە شێوازەکانی داهات دەکەین، کەپێکدێت لە پێنج شێوازی داهات
1. داهاتی گشتی کە بریتیە لەمداهاتەگشتیەی کەلەداهاتی هەنووکەیی و داهاتی بەدەسهاتوو،لەسەوداکاریی بە سەرمایەداریی بەدەستدێت
2. داهاتی هەنووکەیی بریتیە لەم داهاتەیی،کە لە ئەنجامی ئەو دەسهاتانەی لە ڕیگای داهاتی باج و ناباجیەوە پێکدێت
3. باج بریتیە لەم داهاتە سەپێراوەی ،کە بەناچاری هاوڵاتیان دەیدەن بە حکومەت و دامەزراوە فەرمیەکان
4. داهاتی ناباجی بریتیە لەم داهاتەی لە دەرئەنجامی ئەم، ساوداکاریەیی کەحکومەت بە خاوەنداریەتی،لە ئەرکەکانی سەوداکەری بەموڵکەکان وەک زەوی.دووکان،باڵاخانە،و گشت چاڵاکیە بازرگانیەکان پیکدێت
5. داهاتی سەوداکاریی بەسەرمایەوە بریتیە لەم داهاتەی کە لە دەرئەنجامی سەوداکاریی بەسەرمایە و فرۆشتنەوەی دارایی سەرمایەیی درووست دەبێت.
هاتووی فەرمی بریتە لەم داهاتەی،کە لەهەموو پێدانەکانی بەبێ گەڕانەوی ماف، بەخۆڕاییکو لەلایەن دەزگاکانی تری حکومەت،پێکدێت یان لەلایەن وڵاتانی بیانی یان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی،خێرخوازیەکانەوە.
دەوڵەت لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆمەڵ و پرکردنەوەی،پێداویستییە گشتییەکان،ئەوەدەوڵەت پشت دەبەستێت بەخەرجی گشتی دەبەستێت کە بە ئامرازێکی گرنگی دارایی دەوڵەت دادەندرێت،یەکەم هەنگاوی دەوڵەت بە پڕاکتیکی،دیاریکردنی خەرجی گشتییە،دواتر کۆی دەسهاتە گشتیەکان دەستنیشان دەکات،خەرجی گشتی رەنگدانەوەی کاروچالاکییە فرەچەشنەکانی حکومەتە.

خەرجیەکانی حکومەت دابەش دەبێت بەسەر سێ تەورەی گرنگ:
خەرجیەکانی بەکاربەری یان سیاسی :کە دەکرێت دابەشی بکەین بەسەر چوار تەوەرە
تەوەرەی یەکەم: بریتیە لەکۆی ئەم خزمەتگوزاریە گشتیانە وەک خەرجیەکانی دەسەڵاتی، یاسادانان و جێبەجێکردن، پەیوەندییەکانی دەرەو، پێشمەرگە، دەزگاکانی ئاسایش کە بەشێکی زۆری خەرجیەکانی حکومەتی هەرێم لەم سێکتەرانە خەرج دەکرێن.
تەوەرەی دووەم: پێکدێت لە خەرجییەکانی کۆمەڵاییەتی،خزمەتگوزارییەگشتیەکان،وەک پەروەرد ،ڕاهێنان، تەندروستی، میدیایی، لەهەرێمی کوردستان خەرجیەکانی گشتی بە ڕێژەیەکی کەمتر خەرجییەکان لەم سێکتەرە خەرج دەکرێت.
بەشی سێیەمی تەوەرەکە ئەم خەرجیانە زیاتر پەیوەندییان بە کار و چاڵاکییە ئابووریەکانەوە هەیە،وەک ڕەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ گەشەسەندنی ئابووری، بەشی چوارەمی تەوەرەکە بریتن لەم خەرجییە بۆ قەرەبووکردنەوەی،قەرزەکانی ناوەخۆیی و دەرکییە کە لەگەڵ دەست بەکاربوونی کابینەی نۆیەم توانرا قەرزی دەرەکی و ناوەخۆیی بە بڕی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی بدەنەوە.
خەرجییەکانی ئابووری:بەسەر دوو،تەوەرە دابەشدەبن.تەوەرەی یەکەم بریتیە لەخەرجییە هەنووکەییەکان،مەبەست لەخەرجیە هەنووکەیەکان،دەستەبەرکردنی کاڵا،شتومەک، خزمەتگوزاری،دابینکردن و پێدانی مووچە،دەستەبەرکردنی خەرجییەکانی بیمەی کۆمەڵایەتی،دەستەبەرکردنی بەهای قەرز،سوبسید، گشت خەرجیەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی.
خەرجی قەرەبووکردنەوەی قەرز: مەبەست لێی گەڕاندنەوەی ئەو تێچوانەی،کە بۆ مەبەستی سەرمایەگوزاری،گەشەپێدانی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی خانووبەر، کەرتی کشتوکاڵ،وە ئەم سێکتەرانەی پێویستیان بە پاڵپشتی حکومەت هەیە،یاخود دووبارە بونیادنانەوەی ئەم وێرانکاریانەی کە بەهۆکاری سروشتی، جەنگەوە ،یان بەهۆی قەیرانەوە دروستبوون،لەم کاتەدا حکوومەت پەنادەبات بۆ سیاسەتی قەرزکردن بۆ پڕکردنەوەی ئەو پێداویستیانەی بەکاری دێنێت یاخود بەشێك لە پشک و موڵکە گرانبەهاکانی دەفرۆشێت بینیمان لەسەرەتایی درووستبوونی قەیرانی دارایی لەهەرێمی کوردستان پەنایی برد،بۆ سیاسەتی قەرزکردن کە سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان،ڕێزدار (مسعود بارزانی) داوای قەرزی لە وڵاتی تورکیاکرد یاخود حکومەتی هەرێم لەساڵی ٢٠٢١ بەشێک لە موڵکە گرانبەهاکانی خۆی خستەڕوو بۆ فرۆشتن بۆ ئەوەی پێداوەیستییەکانی خۆی پڕبکاتەو


بنەماکانی ئابووری کرێخۆرە لەهەرێمی کوردستان:
ئابووری کرێخۆرە یاخود نەخۆشی هۆلەندی، کە بەیەکێک لە نەخۆشیەکانی ئابووری دادەنرێت،کە ڕووبەرووی دەوڵەتانی بەرهەمهێنەری نەوت دەبەستێت، کێشەی سەرکی ئەم جۆرە نەخۆشییە درووستبوون و روودانی هاڵئاوسانە لە داریی ئەم دەوڵەتانەی کە دووچاری دەبن، بەهۆی هەبوونی نەختینەیەکی،زۆری بیانی و پشتگوێخستنی بەرهەمی نێوەخۆیی، لەمە ترسناکتر ئەمەیە کاتێک ئەم دەوڵەتانە پشت بەداهاتی نەوت و گاز دەبەستن، کە تەنها کەرتی سامانە سروشتییەکان دووچاری قەیران نابن بەڵکو تەواوی ژیانی ڕامیاری، ئابووری دەوڵەت دووچاری قیران دەبێتەوە واتا قەیرانەکان قەیرانێکی یەکانگیر و سەرتاسەرین، ڕەنگدانەوەی لەسەر گشت کەرتەکانی دەوڵەت دەبنەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لەقۆناغی بونیادنان و دامەزراندنی کیانی هەرێمی کورستان ڕاستەوخۆ کاریکرد لەسەر کەرتی نەوت و گازی سروشتی وتەواوی کەرتەکانی تری ئابووری پشتگوێخست، کەئەمەش ڕاستەوخۆ رەنگدانەوەی لەسەر سەقامگیری سیاسی، وئابووری، و کۆمەڵایەتی هەرێم هەبوو ئەو دەوڵەت و هەرێمانەی، کە تەنها پشت بەیەک سەرچاوەی داهات دەبستن وەک کەرتی نەوت و گاز ئەو هیچ کاتێک ئابووریەکی سەقامگیر و ژێرخانێکی ئابووری بەهێزی نابێت.


ئاماژەکانی ئابووری کرێخۆرە لەهەرێمی کوردستان
هەر دەوڵەتێک یاخود هەر کیانێکی ڕامیاری لە سیستەمی ئابووری پشت بە سەرچاوە سروشتیەکانی وەک نەوت،گاز ببەستێت لە ڕێگای کۆمپانیا بیانیەکان هەناردەی دەروەری بکات ، کەسەرچاوی ژیانی ئەم کۆمەڵگایە لەسەر داهاتی ئەم سەرچاوە سروشتیانەوەیە، کە پشت بەیەک جۆری ئابووری ببەستێت ئەوە سیستەمی ئابووری ئەم وڵاتە کرێخۆرەیە، کە کاتێک سەیری ئابووری هەرێمی کوردستان دەکەین هەموو ئاماژەکان ئەمە دەردەخەن، کە ئابووری هەرێمی کوردستان پشت بەیەک سەرچاوەی داهات دەبەستێت هەروەها ئاماژەکان دەرخەری ئەوەن، کە ئابووری هەرێمی کوردستان پشت بەسیستەمی ئابووری کرێخۆرە دەبەستێت.

تایبەتمەندییەکانی ئابووری کرێخۆرە لەهەرێمی کوردستان
١ – پشت بەستن بەیەک سەرچاوەی داهات دەبەستێت وەک کەرتی نەوت و گازە، بۆ بەڕێوەبردن و پرکردنەوەی خەرجی و داهاتەکان.
٢ –ئابووری کرێخۆرە دەبێتە، هۆی لاوازبوونی دامەزراوە فەرمییەکان.
٣ – رێژەیەکی کەمی هاوڵاتیان سودمەند دەبن لە ئابووری کرێخۆرە
٤ – حکومەت بەپلەیەک سوودمەند دەبێت لە پشت بەستن بەم جۆرە ئابووریە
(المرسال, 2020)

لایەنە باش و خراپەکانی ئابووری کرێخۆرە لەهەرێمی کوردستن
بێگومان ئابووری کرێخۆرە وەکوو هەر مۆدێلێکی تری ئابووری چەندین لایەنی باش و خراپی هەیە، کە ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گشت سێکتەرەکانی کۆمەڵگا بۆیە لەم توێژینەوەیەدا، توێژەر هەوڵ دەدات باس لە لایەنە باش و خراپەکانی ئابووری کرێخۆرە بکات لە هەرێمی کوردستان.

لایەنە باشەکانی ئابووری کرێخۆرە لەهەرێمی کوردستان
١ – فرچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان، لەرێگای داهاتی سەرچاوە سروشتییەکانی وەک نەوت و گاز. ( خدر، ٢٠١٥: ٢٨).
٢ – بوونی دەستورێکی نوسراو لە هەرێمی کوردستان، دەسەڵاتەکان لەیەکتر جیابکاتەوە و دەسەڵاتەکان نەتوان دەست تێوەردان لە کاروباری ئابووری و سەرچاوە سروشتیەکان وەربدن.
٣ – دوورخستنەوەی دەسەڵاتی ڕامیاری، لەدەست بەسەرداگرتن و کۆنتڕۆڵکردنی داهاتی نەوت وگاز.
٤ – بوونی شەفافیەت و سەربەخۆی دەستی دەسپاکی هەرێم، و دابەشکردنی داهاتی نەوت بە یەکسانی.

لایەنە خراپەکانی ئابووری کرێخۆرە لەهەرێمی کوردستان
١ –پشت بەستنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیەک سەرچاوەی داهات وەک نەوت وگاز ئەمە هەرێم زوزو تووشی قەیران دەبێت
٢ –دەبێتە هۆی لاوازی، گەشەسەندنی ئابووری
٣ –لاوازبوونی فرەچەشنەکردنی ئابووری
٤-بێ هیوا بوون لە خۆشگوزەرانی کۆمەڵاتی
٥-هەڵکشانی ڕێژەی هەژاری بۆ ئاستێکی مەترسیدار
٦- رەنگدانەوەی نەگەتیڤی دەبێت لەسەر پیسبوونی ژینگە
٧-بڵاوبوونەوە و هەڵکشانی گەندەڵی بۆ ڕێژەیەکی مەترسیدار
٨- ناسەقامگیر بوونی سیاسی بەهۆی نەوت و گازەوە

Top