بەهۆی بارانبارین و لافاو لە ئەمریکا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسیش بێسەروشوێن بوون

بەهۆی بارانبارین و لافاو لە ئەمریکا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 4 کەسیش بێسەروشوێن بوون

 

 

لە ئەنجامی بارانبارینی زۆر ولافاو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بێسەروشوێن بوون کە یەكێكیان منداڵێکی ساوای تەمەن ٩ مانگە.

بەگوێرەی میدیاكانی ئەمریکا، ئەو بارانە بەخوڕەی شەوی ڕابردوو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا دەستیپێکردووە، بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوێكی بەهێز.

لە ئەنجامی لافاوەکەدا ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن کەلە نێوانیاندا منداڵێکی ساوای تەمەن ٩ مانگە هەیە.

پۆلیسی ویلایەتی پێنسیلڤانیا داوای لە هاووڵاتیان کردووە لەو ناوچەیە دوور بکەونەوە کە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی تێدا بەڕێوەدەچێت.

لە لایەکی دیکەوە باس لەوە کرا کە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە نیویۆرک سەدان گەشتی ئاسمانی دواخراون یان هەڵوەشێندرانەوە.

دەزگای کەشناسی نیشتمانی (NWS) هۆشداریی دا لە لافاو لە ویلایەتی کۆنتێکتیکۆت، ڕۆژئاوای ماساشوستس، ڤێرمۆنت و نیو هامپشایر، هەروەها هۆشداریی گەردەلوول لە سنووری ماساشوستس و نیو هامپشایر دەدات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top