بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە کۆریای باشوور ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش ئاوارەبوون

بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە کۆریای باشوور ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسیش ئاوارەبوون

 

 

بەهۆی بارانی بەخوڕ و ڕژانی بەنداوێک و دواتر زەوی لەرزین چەند کەسێک لە کۆریای باشوور بوونە قوربانی.

دەسەڵاتدارانی کۆریای باشوور ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی شەممە، حەوت کەس بەهۆی بارودۆخی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس بێسەروشوێن بوون، حەوت کەسیش برینداربوون و هەزاران کەسیش ماڵەكانیان چۆڵکردووە. 

تائێستا ماوەی سێ ڕۆژە لە کۆریای باشوور باران دەبارێت. لە سەرانسەری وڵاتدا هەزار و ٥٦٧ کەس ماڵەكانیان جێهێشتووە و لەوانەیە ئەو ژمارەیەش بەرزبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو لە بەنداوێک لە پارێزگای باکووری چۆنگ چیۆنگ. پێدەچێت لەگەڵ بەردەوامی باران بارین فەرمانی چۆڵکردنی حەوت هەزار کەسی دیکە دەربچێت. هەروەها هەواڵەکان باس لە دەرچوونی شەمەندەفەرێک دەکەن لە ڕێڕەوی ئاسنین.

حکومەتی سیئۆل داوای لە سوپای وڵاتەکەی کرد کە لە ئامادەباشیدا بن بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییان.

 

 

 

گوڵان: سەردا خەلیل

 

 

Top