گــوتــه‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یا‌ندراوێکی بڵاو کردەوە

گــوتــه‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یا‌ندراوێکی بڵاو کردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/7/2023 گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یا‌ندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، لە کۆڕێکیدا لە دەرەوەی وڵات، دوێنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیمان و حزبه‌كه‌ی به‌ خراپ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و، هۆكاری خراپییەكه‌یشی خستووەته‌ ئه‌ستۆی پارتیمان وه‌كوو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پارتی گرفت‌ و جیاوازییه‌كانمان یه‌كلایه‌نه‌ دروست كردبێ! دیاره‌ له‌ بیریان چووەته‌وه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا سه‌ره‌ڕای هاوبه‌شییان له‌ حوكمرانیدا كه‌چی له ‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر كێشه‌ و گرفتیان دروست ده‌كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرۆکی یەکێتی له‌بیری چووەته‌وه‌ كه‌ چۆن دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی و دادگای فیدراڵیی هێناوه‌ته‌ ناو پرۆسه‌ی حوكمڕانیی هه‌رێم و چه‌نده‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌و بابه‌ته‌ ئاڵۆز كردووه‌.

جەختی لەوەش کردووەتەوە کە پارتی یەک مەرجەع و یەک هەڵوێستی هەیە و ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ ده‌درێت جێبه‌جێ ده‌كرێت و خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پارتیمان جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتیان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا.

ئەمەش دەقی ڕاگەیەندراوەکەی گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانە:

لە کۆڕێکیدا لە دەرەوەی وڵات، دوێنی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتیمان و حزبه‌كه‌ی به‌ خراپ له‌قه‌ڵه‌م داوه‌ و، هۆكاری خراپییەكه‌یشی خستووەته‌ ئه‌ستۆی پارتیمان وه‌كوو ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی پارتی گرفت‌ و جیاوازییه‌كانمان یه‌كلایه‌نه‌ دروست كردبێ!… دیاره‌ له‌ بیریان چووەته‌وه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی وێستگه‌كاندا سه‌ره‌ڕای هاوبه‌شییان له‌ حوكمرانیدا كه‌چی له ‌لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن زیاتر كێشه‌ و گرفتیان دروست ده‌كرد بۆ كار و چالاكییه‌كانی حكوومه‌ت.

لە قسەکانیدا باس له‌ كێشه‌كانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات به‌بێ خستنەڕووی ڕاستییه‌كان و، باس لەوە ناکات کە حزبه‌كه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كییه‌ و ڕێگر بووه‌ له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و تا ده‌گاته‌ بابه‌تی ئه‌منیەت و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی داهاتی ناوخۆی پارێزگاكه و تەواوی ئەو سنوورە، ئەوەیش ڕوون ناکاتەوە کە حزبه‌كه‌ی بووه‌ته‌ به‌دیلی حكوومه‌ت و ناهێڵێ دامه‌زراوه‌ شه‌رعییەکان ڕۆڵی خۆیان ببینن و، ناشڵێت ئه‌و هه‌موو ئیمكاناته‌ له‌ كوێ به‌ده‌ست ده‌هێنن كه‌ له‌جیاتی دامه‌زراوه‌كانی حکوومەت پاره‌ سه‌رف بكه‌ن.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌بیری چووەته‌وه‌ كه‌ چۆن دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی و دادگای فیدراڵیی هێناوه‌ته‌ ناو پرۆسه‌ی حوكمڕانیی هه‌رێم و چه‌نده‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی به‌و بابه‌ته‌ ئاڵۆز كردووه‌.

پارتی یه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ ده‌درێت جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ ئاواتی ئه‌وانه‌ هاوشێوه‌ی خۆیان له‌ كوردستاندا په‌یدا بكه‌ن، با دڵنیا بێت مه‌رجه‌عیه‌ت و یه‌كهه‌ڵوێستیی پارتی له‌ هیچ وێستگه‌یه‌ك نه‌گۆڕاوه‌ و له‌مه‌ودواش ناگۆڕدرێت. ئه‌گه‌ر پارتی په‌یوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی قسه‌كردن و ته‌سریحاتی كادیر و سه‌ركردایه‌تییه‌كانیان ڕێك خستبووایە، ده‌بوو هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌درابا،‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیڕاده‌ی ڕێككه‌وتن له‌ ده‌ست خۆیاندا نه‌بوو، بیانوو زۆرن بۆ تێكدانی زه‌مینه‌ی ته‌فاهوم و لێكنزیكبوونه‌وه‌.

خه‌ڵكی كوردستان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پارتیمان جددیە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ هاووڵاتیان و یەکڕیزی و پێشخستنی پرۆسەی سیاسی لە کوردستاندا، هەروەکو ئاشکرایشە باسكردنی كێشه‌ و جیاوازییه‌كان به‌و شێوازه‌ و بردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاماژه‌یه‌كی نوێ نییه‌ بۆ به‌خه‌مه‌وه‌نه‌بوونی یه‌كڕیزیی نێوماڵی كوردستانی.

 

گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

١٣ـی ٧ـی٢٠٢٣

Top