ئۆکرانیا: 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیامان خستە خوارەوە

سوپای ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسی و ٢ مووشەکی کروزیان خستۆتە خوارەوە.
هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: کەهێزەکانیان ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی " شاهید ١٣٦/١٣١ " و ٢ مووشەکی کروز ڕووسییان خستۆتە خوارەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "کیێڤ ئیندیپێندنت" ئەم هێرشە شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە خاکی ڕووسیا بۆ ڕۆژئاوای ئۆکرانیا ئەنجام دراوە.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێزەکانی ڕووسیا لە شارەکانی کورسک و پرۆمۆرسک و نیمچە دورگەی داگیرکراوی کریماوە بۆ ناوچەکانی ئۆکرانیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.
گوڵان: سەردار خەلیل