سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن پێشوازى لە سكرتێری گشتیی YNDK دەكات

سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن پێشوازى لە سكرتێری گشتیی YNDK دەكات

  پێشنیوەڕۆى ڕۆژى 12 / 7 / 2023، سكرتێری گشتیی YNDK سەردانی ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن-ى كردو، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن باسیان لە رەوشى سیاسى ناوچەکە و پەیوەندى نێوان هەردوولا کرد.

 پێشنیوەڕۆى ڕۆژى چوارشەممە، غەفوور مەخمووری سكرتێری گشتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ، سەردانی ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن-ى كردو، بەگەرمی لەلایەن بەڕێزان (دکتۆر ئەحمەد محەممەد قاسم خەلایلە جێگرى یەکەمى سەرۆک و سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن بە وەکالەت و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەن)ەوە پێشوازیكران، لەدیدارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دواپێشڤەچوون و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كرا و، جەختكرایەوە سەر راوێژو بیروڕا گۆڕینەوە سەبارەت بەو گۆڕانكارییانەی كە دێنە پێشەوە، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە پەیوەندى لەمێژینەى نێوان ئوردەن و کوردستان کرا.

 هەروەها مەخموورى ؛ لە دیدارەکەدا پوختەیەکى سەبارەت بە رەوشى سیاسى کوردستان و گیانى بەیەکەوەبوون و پێکەوەژیانى تەواوى پێکهاتە ئاینى و نەتەوەییەکانى کوردستان رۆڵیان لە پرۆسەى سیاسى کوردستان خستەڕوو، هەروەها باسى لە پێشڤەچوونەکانى کوردستان لە بوارى سیاسى و دیپلۆماسى و تەناهى و چاکسازییە ئیدارییەکان کرد.

 لەدوا تەوەری دیدارەكەشدا، جەختكرایەوە سەر پتەوكردن و پێشڤەبردنى پەیوەندی نێوان هەردوولا .

سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئوردەن پێشوازى لە سكرتێری گشتیی YNDK دەكات
Top