ڤێتنام فیلمی نوێی «باربی» قەدەغە دەکات

ڤێتنام فیلمی نوێی «باربی» قەدەغە دەکات

میدیاكان ڕایانگەیاند، ڤێتنام بەهۆی دیمەنەكانی فیلمی داهاتووی خانمە ئەكتەر مارگۆت ڕۆبی كە بە ناوی باربییە لە سینەماكان قەدەغەی كردووە، لە نێویاندا نەخشەیەك كە ئەو ناوچانە پیشان دەدات كە چین سەروەریی خۆی لەسەریان لە دەریای باشووری چیندا دووپات دەكاتەوە.
ئەم فیلمە كۆمیدییە فانتازیاییە باس لە بووكە شووشە بەناوبانگەكە دەكات، لە دەرهێنانی گرێتا گێرڤیگ و مارگۆت ڕۆبی و ڕایان گۆسلینگ ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت، بڕیار بوو لە ٢١ی تەمموزەوە لە سەرانسەری وڵات لە ڤێتنام نمایش بكرێت، بەڵام میدیای ڤێتنام بڵاوی كردەوە كە كاتی نمایشكردنی فیلمەكە لە ماڵپەڕەكانی زنجیرە سینەما گەورەكانی وڵاتەكە كشێندرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی حكومەت بڕیاری قەدەغەكردنی فیلمەكەی دا بەهۆی دیمەنەكانی پیشاندانی هێڵێكی سنووری كە بە هێڵی (نۆ كەرتی) ناسراوە.

ڤێتنام فیلمی نوێی «باربی» قەدەغە دەکات

چین لە مێژە هێڵی بەناو نۆ، كە دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سرووشتییەكان، بە بەشێك لە خاكی خۆی دادەنێت ئەمەش بەردەوام هانۆی توڕە كردووە كە هاوكات ئیدیعای خاوەنداریەتی بەشێك لە ڕێڕەوی ئاوەكە دەكات.
بەڕێوەبەری بەشی سینەمای ڤێتنام (فی كین تان) ڕایگەیاندووە، «بۆردی پێداچوونەوەی فیلم ئەم فیلمەی بینی و بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی نمایشكردنی لە ڤێتنام، بەهۆی سەرپێچییەكی پەیوەست بە هێڵی نۆ كەرتییەوە».
ساڵی ڕابردووش فیلمی ئەكشن-ئەڤێنتۆری «Uncharted» كە تۆم هۆڵاند ڕۆڵی سەرەكی تێدا دەگێڕێت، لە سینەماكانی ڤێتنام قەدەغەكرا بەهۆی ئەو دیمەنانەی كە هێڵی نۆ كەرتی تێدا بوو.
لە ساڵی ٢٠١٨ ڤێتنام دیمەنێكی لە كۆمیدیای ڕۆمانسی (سەردەمی دەوڵەمەندی شێت) بڕییەوە، كە تێیدا جانتایەكی لوكس دەركەوت كە نەخشەی جیهانی تێدا بوو، كە دوورگە ناكۆكەكانی دەریای چینی باشووری ژێر كۆنترۆڵی پەكین پیشان دەدات.

Top