نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئاوارەکان لە سودان گەیشتە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە سەرەتای شەڕی سودانەوە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لە ماوەی 11 هەفتەی ڕابردوودا 15 کارمەندی فریاگوزاری لە سودان گیانیان لەدەستداوە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە ٢.٢ ملیۆن کەس لە ناوخۆدا ئاوارەن و ٦١٥ هەزار کەسیش کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی دراوسێ. سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان، هاوکارییە مرۆییەکان گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس.
لەسەر بنەمای ئەمەش تا ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان لە سودان گەیشتووەتە ١١٣٣ کەس و ١١ هەزار و ٧٩٦ کەسیش بریندار بوون.
گوڵان: سەردار خەلیل