بەهۆی باران بارین لە پاکستان ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی بارانبارینی وەرزی لە ویلایەتی خیبەر پختونخوا و پەنجاب لە پاکستان 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی میدیاکانی پاکستان، بەهۆی چڕبوونەوەی بارانبارینی وەرزی هاوینە، ٧ کەس لە شاری لاهور، ناوەندی پارێزگای پەنجاب گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەمەش لە کاتی بارانبارینی بەخوڕلە ماوەی 10 کاتژمێردا گەیشتووەتە زیاتر لە 291 ملم و بەهۆی لافاوەوە بەشێک لە شەقام و ڕێگاوبانەکان گیراون.
هەروەها گەورەترین نەخۆشخانەی شارەکە و زۆرێک لە خانووەکانیش بەرلافاو کەوتوون.
لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا بەهۆی بارانبارینی وەرزی سێ کەس گیانیان لەدەست داوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە پاکستان بەهۆی بارانبارینی وەرزی ساڵانە لە ماوەی نێوان مانگی حوزەیران و ئەیلولدا زیانێکی زۆری پێدەگات.
گوڵان: سەردار خەلیل