چاودێری تەندروستیت بەو كاتژمێرە بسپێرە

چاودێری تەندروستیت بەو كاتژمێرە بسپێرە

 ئەوانەی لە نیوەی سەدەی رابردوودا ژیاون دەزانن كۆمپانیای سیتیزن (citizen) لە ریزی براند و ماركە بەناوبانگەكانی بەرهەمهێنەری كاتژمێرە. لەدوای ئەوەی كاتژمێری زیرەك پەرەیان سەند و گشتگیر بوون، كۆمپانیای ناوبراو لە بواری بەرهەمهێنانی كاتژمێری زیرەكیشدا خۆی تاقیكردەوە. بۆیە لە پێشانگای ساڵانەی CES2023 بە كاتژمێرێكی زیرەك بەشداری كرد كە لە ریزی كاتژمێرە ناوازەكان دێت.

كاتژمێری زیرەكی CZ Smart PQ سەرەڕای ئەوەی چاودێری لێدانی دڵ دەكات، توانای پێوانی رێژەی ئوكسیجینی ناو خوێنی هەیە و لەگەڵ هەردوو سیستەمی iOS و android دەگونجێت. كاتژمێری ناوبراو نوێترین تەكنەلۆژیای (ناسا)ی تێدایە. تەكنەلۆژیای ناسا بەو سیستەمە دەگوترێت كە لەلایەن (ناسا)وە رێگەی پێدراوە بۆ تاقیكردنەوە لەسەر كەشتیوانەكانی ئاسمانی.

كاتژمێرەكەی سیتیزن دوو جۆری هەیە، وەرزشی بە قەوارەی 41 و 44 ملم، و كاتژمێرێكی ئاسایی. بە هەر شەحنكردنەوەیەك هەتا 24 كاتژمێر پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە. بیرگەیان 1 گیگایە و داتاگەیان 8 گیگابایتە. تایبەتمەندییەكی كاتژمێرەكە ئەوەیە كە لەكاتی ماندووبوون و بێ تاقەتیدا بەكارهێنەرەكەی ئاگادار دەكاتەوە.

 

Top