فەلەستین: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر جەنین گەیشتە نۆ کەس

فەلەستین: ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر جەنین گەیشتە نۆ کەس

 

 

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر جەنین بۆ 9 کەس بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە ٩ فەلەستینی بە هۆی هێرشی ئاسمانی و هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری جەنین لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن کوژراون.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی بریندارانی هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر جەنین بۆ ٨٠ کەس زیادی کردووە.

لەم بەیاننامەیەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە ٨ کەسیان لە جەنین کوژراون و کەسێکی دیکەش لە ئەلبیرە لە کەرتی ڕۆژئاوا کوژراوە.

ئەم وەزارەتە ئاماژەی بەوەشدا کە سوپای ئیسرائیل ڕێگریی لە تیمە پزیشکییەکان کردووە بۆ گەیشتن بە بریندارانی ئەو شارە، کە کارمەندانی پزیشکی ئامادەن بۆ هاوکاریکردنی برینداران لە دەوروبەری شاری جێنین.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەمپی جەنینیان کردە ئامانج و دوای ئەوە سوپای ئەم وڵاتە هێرشی کردە سەر ئەو ناوچانە و گەمارۆیان دا.

لیواکانی عیزەدین ئەلقەسام سەر بە باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین "حەماس" ڕایگەیاند، کە ململانێ لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان لە دەوروبەری جەنین بەردەوامە.

لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی جەنین و نابلوس توندتر بووە و لە میانی ئەو هێرشانەشدا دەیان فەلەستینی گیانیان لەدەست داوە و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

 

Top