بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە لە تۆنگا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە لە تۆنگا ڕوویدا

 

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر وڵاتی تۆنگای لە زەریای هێمن هەژاند.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS)، ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە بە دووری 132 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژئاوای نیافو لە تۆنگا بووە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قوڵایی ٢٢٥ کیلۆمەتر لە زەویەوە ڕوویداوە .

تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە گیان لەدەستدان و زیانی ماڵی بڵاونەکراوەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top