لە هێرشێكی چەکداری لە ئەمریکا؛ 2 کوژراو و 28 برینداری لێكەوتەوە
لە میانی هێرشێکی چەکداریدا لە شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی میریلاند، لانیکەم دوو کەس کوژران و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمرۆ لە شاری بالتیمۆر لە ویلایەتی میریلاند هێرشێکی چەکداری ئەنجامدرا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
وتەبێژی پۆلیسی بالتیمۆر ڕایگەیاند، هێرشبەرەکە تەقەی لە خەڵێك کردووە کە ئامادەی مەراسیمێک بوون لە شارەکە.
بە وتەی ناوبراو لەم هێرشە چەکدارییەدا ٢ کەس کوژراون و ٢٨ کەسیش بریندار بوون، لەو ژمارەیەش 9 بریندار گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، 3 کەسیان باری تەندروستییان سەختە.
هەروەها شایەتحاڵەکان ڕایانگەیاندووە، کە خەڵک بۆ مەراسیمی "ڕۆژی بروکلین" کۆبوونەوە و گوێیان لە دەنگی ٢٠ بۆ ٣٠ تەقە بووە.
تا ئێستا ناسنامەی هێرشبەر یان هێرشبەرەکان و هۆکاری هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل