بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە شاری لوندیانی ڕۆژئاوای کینیا 51 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیسی کینیا، ڕۆژی ڕابردوو شۆفێری بارهەڵگرێک لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ لە شاری لوندیانی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێڵەكەی لەدەست دەرچووە و دوای ئەوەی لە چوارڕێیانەکەدا خۆی بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە، چووەتە ناوچەی بازاڕەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی کینیا، لەئەنجامی ئەم ڕووداوە زنجیرەیەدا 51 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها ویلیام ڕوتۆ، سەرۆکی کینیا، هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەم ڕووداوە دەربڕی.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top