مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پهیامێكی بڵاودەکاتەوە

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان پهیامێكی بڵاودەکاتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، وەک هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی گەل و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی هەرە گرنگی هەمووان دەزانین.
دەقی پهیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان..
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدە نەمرەکانمان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین و، ئومێدەوارین جەژنی قوربان مایەی خێر و خۆشی بێت بۆ تێکڕای هاووڵاتیانی کوردستان.
ئەم بۆنە پیرۆزە بە دەرفەت دەزانین و وەک هەمیشە جەخت لەسەر یەکڕیزی گەل و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە، هەروەها پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی قەوارەی یاسایی و سیاسی هەرێمی کوردستان بە ئەرکی هەرە گرنگی هەمووان دەزانین.
هیوادارین جەژنی پیرۆزی قوربان، هەوێنی پتەوترکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان و، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک لە دەرد و بەڵا و ناخۆشی و نەخۆشی بەدوور بن و جەژنێکی شادو بەختەوەر بەسەر بەرن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ـی٦ـی٢٠٢٣