مێگان فۆكس منداڵەكانی ناچار دەكات خۆیان بگۆڕن

مێگان فۆكس منداڵەكانی ناچار دەكات خۆیان بگۆڕن

ڕۆبی ستاربەك ئەندامی پێشووی كۆنگرێسی ئەمریكا مشتومڕێكی زۆری درووست كرد دوای ئەوەی وێنەی سێ منداڵی هونەرمەندی هۆڵیۆد مێگان فۆكسی بە جلی كچانەوە بڵاوكردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە ناچاریان دەكات ببنە مێینە.
ڕوبی ستاربەك ئاماژەی بەوەش كردووە بە جلوبەرگی كچان و كراسەوە هەرسێ منداڵەكەی فۆكسی كە لە ئۆستین گرین هاوسەری پێشووین، ئەوانیش نوحی تەمەن 10 ساڵ و بۆدی تەمەن 9 ساڵ و جۆرنی تەمەن 6 ساڵان بە جلوبەرگی كچانە و قژی درێژی بینیوە لە ناو ئۆتۆمبێلێكدا بەجێهێشتبوون.

مێگان فۆكس منداڵەكانی ناچار دەكات خۆیان بگۆڕن

لە لایەكی دیكەوە هەندێك لە سایتەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە یەكێك لە كوڕەكانی فۆكسیان ناسیوە، كە پێی ڕاگەیاندوون كە بەدەست گۆشەگیریی دایكیانەوە دەناڵێنێت، كە دایكی ناچاری كردوون جلی كچان لەبەر بكەن و ڕێگری لە بڕینی قژیان كردووە.
دوای ئەوەی چەندین وێنەی مێگان لەگەڵ منداڵەكانی بە جلی كچانەوە بڵاوبوونەتەوە، لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە هێرش كرایە سەر ئەو هونەرمەندە، بە ڕاددەیەك هەندێك كەس داوایان كرد سزا بدرێت بەهۆی خراپ مامەڵەكردن لەگەڵ منداڵەكانی و ناچاركردنی دەركەوتنیان بەجۆرێك كە ڕەتی دەكەنەوە، بەڵام لە هەمان كاتدا ژمارەیەكی زۆر بەرگرییان لێكرد و ئەوەی ئەو هونەرمەندە نێودەوڵەتییە كردوویەتی بە (ئازا) وەسفیان كردووە.
لەلایەن خۆیەوە هاوسەری پێشووی لەسەر ئەم ڕووداوە هاتە دەنگ و بەرگری لێكرد، ئاماژەی بەوەدا كە ئەوە هەڵمەتێكە لە دژی ئەو، چونكە مامەڵەی خراپی لەگەڵ منداڵەكانیان نەكردووە، هەروەها فۆكس وەڵامی ئەو تۆمەتانەی دایەوە و پشتڕاستی كردەوە كە هەوڵی ئیستغلالكردنی منداڵەكان دەدات بۆ ئەوەی سەرنجی منداڵەكان و خەڵك بۆ لای خۆی ڕابكێشێت.
فۆكس لە وەڵامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆنگرێسمانەكە مامەڵەی لەگەڵ كەسێكی هەڵەدا كردووە و پاڵنەرێكی خۆپەرستانەی هەیە.

Top