پڕۆژەی 320 ملیۆن دۆلاریی سعودیە بۆ پەرەپێدانی یەمەن

پڕۆژەی 320 ملیۆن دۆلاریی سعودیە بۆ پەرەپێدانی یەمەن

 

 

 

سعوودیە پڕۆژەیەکی ٣٢٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پەرەپێدانی یەمەن لە شاری حەزەرموت دەستیپێکرد.

محەممەد فەیزان، بریکاری وەزارەتی ڕاگەیاندنی یەمەن، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردووەتەوە: لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوەی سعودیە-یەمەن، پڕۆژەیەکی ٣٢٠ ملیۆن دۆلاری لە شاری حەزەرموت کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی وڵات دەستیپێکردووە.

فەیزان لەم پەیامەدا وردەکاری لەبارەی ئەم پڕۆژەیە نەخستووەتەڕوو و سوپاسی سعودیە و باڵیۆزی یەمەن لەو وڵاتە محەممەد ئەلجابر ڕیازی کرد بۆ هاریکاری لەم پڕۆژەیەدا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە حوسییەکان لە یەمەن لە ئەیلوولی ٢٠١٤ەوە دەستیان بەسەر سەنعای پایتەخت و هەندێک ناوچەدا گرتووە، هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی سعودیە لە مانگی ئازاری ساڵی 2015ەوە پاڵپشتی حکومەتی یەمەن لە دژی حوسییەکان دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرەتای شەڕی یەمەنەوە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١، ٣٧٧ هەزار کەس لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top