تۆم كروز چەند زانیارییەكی دەربارەی كارە سینەماییەكانی خستەڕوو

تۆم كروز چەند زانیارییەكی دەربارەی كارە سینەماییەكانی خستەڕوو

دوای شاری رۆما,یەكەم نمایشی تایبەت لە بەشی نوێی فیلمی ئاكشن(mission impossible-dead reckoning part one) لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو و تۆم كروز پاڵەوانی ئەم فیلمە ئامادەی نمایشەكان بوو .

ئەكتەر و ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود (تۆم كروز)ی تەمەن 60 ساڵ بۆ ماڵپەڕی (ET) چەند زانیارییەكی نوێی دەربارەی بەشی هەشتەمی فیلمی(mission impossible) خستەڕوو كە لە ئێستادا كار لەسەر بەرهەمهێنانی دەكرێت .

تۆم كروز چەند زانیارییەكی دەربارەی كارە سینەماییەكانی خستەڕوو

تۆم كروز لە لەندەنی وڵاتی بەریتانیا خۆشحاڵ بوو ئەو ژمارە زۆرەی كە ئامادەی فیلمەكەی بوون و دووبارە گەڕانەوەی بۆ شاری لەندەن,سەبارەت بە سەركێشی كارەكانی (تۆم كروز) بە ئەم سەرچاوەیەی ڕایگەیاند كە سەخترین دیمەنی لە ئەم فیلمە كە ئەنجامیدا,بریتیبوو لە بازدانی ڕاستەقینەی بە مۆتۆرسكیل كە ئەمەش دیمەنێكی ئاكشنە لە سەرەتای فیلمەكەدا .

تۆم كروز چەند زانیارییەكی دەربارەی كارە سینەماییەكانی خستەڕوو

هەروەها سەبارەت بە داواكارییەكەی خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود (سكارلێت جۆهانسۆن)ی یەك لە پاڵەوانانی مارڤڵ كە لە ماوەكانی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو كە ئەو حەز دەكات لەگەڵ تۆم كروز بەشداری لە فیلمێكی سینەمایی بكات,بەو پێیەی ئەم خانمە دەیەوێت ڕێچكەی كارەكانی بگۆڕێت و بە شێوەیەكی دیكە بەشداری لە فیلمی ئاكشندا بكات,لەم بارەیەوە تۆم كروز خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم داوایەی سكارلێت جۆهانسۆن دەربڕی و ئادەیی خۆی نیشاندا و ڕایگەیاند كە لە داهاتوودا كارێكی سینەمایی هاوبەش درووست دەكەن .

بڕیار وایە بەشی حەوتەمی فیلمی (mission impossible) لە ڕێكەوتی 12/7/2023 لە هۆڵی سینەماكان نمایش بكرێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

تۆم كروز چەند زانیارییەكی دەربارەی كارە سینەماییەكانی خستەڕوو
Top