هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەرچەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا

هێرشی مووشەکی ڕووسیا بۆ سەرچەند ناوچەیەکی ئۆکرانیا

 

 

بەگوێرەی میدیاکانی ئۆکرانیا، ڕووسیا بە هێرشی مووشەکی زۆر ناوچەی ئۆکرانیای کردۆتە ئامانج.

ئاگادارکردنەوەی هێرشی موشەکی لە چەندین ناوچەی ئۆکرانیا دەرکرا، دەنگی تەقینەوە لە هەندێک ناوچە بیسترا.

ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، ڕایگەیاند کە مووشەکەکان بەرهەندێک ناوچەی شارەکە کەوتوون، لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی شەوانە لە کیێڤ تا ئێستا ٣ کەس کوژراون.

ئیهۆر کلیمێنکۆ، بەرپرسی وەزارەتی فریاکەوتنی ئۆکرانیا گوتی: بینایەکی نیشتەجێبوونی ٢٤ نهۆمی لە ناوچەی سۆلۆمیانسکی لە کیێڤ بەهۆی موشەكەوە وێران بووە، تا ئێستا 3 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8  کەسیش بریندار بوون، هەروەها 24 کەس لەلایەن تیمەكانی فریاکەوتنی حکومەتەوە ڕزگارکراون.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top