بەهۆی تەقینەوەی چێشتخانەیەک لە چین ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی چێشتخانەیەک لە چین ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

میدیای دەوڵەتی چین ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بڵاویکردەوە: "لەئەنجامی تەقینەوەیەکدا کە لە چێشتخانەیەکی شاری « یینچوان » لە باکووری ڕۆژئاوای چین ڕوویدا، بەلانی کەم ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا". 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی شینهوا بڵاویکردەوە، " ئێوارەی چوارشەممە بەهۆی دزەکردنی گازی شل تەقینەوەیەک لە چێشتخانەیەکدا ڕوویدا ".
ئەم ئاژانسە هەواڵییە ڕاشیگەیاند: تیمەكانی فریاكەوتن بۆ شوینی ڕووداوەكە نێردراون وهەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی ژیانی حەوت کەسی دیکە بەردەوامە.

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top