پێگەی کورد لە قەوارە سیاسی و ئابوری و مێژوویەکاندا
هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێگەیاندنی سیاسیەوە هەرێمیکی دەستوری و یاسایی و سیاسیە، بریارەکانی دەستورین،بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسی زەمینەیەکی باشی وەبەر هێنان دروست دەکات بۆ پێشکەوتنی ئابوری و سەقامگیری و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، قەوارەیەکی دەستوریە لەچوارچێوەی عێراقی فیدرالە، مافە دەستوریەکان لە پەرلەمانی خۆی دەردەچێت، و بە پێ بڕگەومافو یاساکان ڕەوایەتی دەستوری هەیە و ڕێگە پێدراوە،بەڵام بۆ دۆخی ئێستاو بەهۆی سەپاندنی ئەو هەموو کۆتو بەندو بارگرانیەی کە لە پەرلەمانی عێراق کە بەناوی شەفافیەتو یەکسانیەوە رووبەروی هەرێمی کوردستان بویتەوە، لە رووی قەوارەی سیاسی دەستوریەوە فراوانتر دەبێت ، لە روی پاراستنی مافە دەستوریەکان قە وارەی هەرێمی کوردستان لەسەر روی هەموو بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستانە،ئەو بڕیارانەی لە پەرلەمانی کوردستان دەردەچیت ،لە رێگای بڕگەیەکی ئاسایی مادەی (١٣)و(١٤) تایبەت بە داهاتی نەوت
بەناردنی بەشە بودجە ئەوەش ئەوی دەرخسێت کە دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق بە نەفەسی دژایەتیو بچوک کردنەوەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەداخەوە دووبارە بەهۆی گرژیەکانی ناو ماڵی کورد بەهۆی مزایەدە سیاسیەکانەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان جیابکاتەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئایندەی هەرێم و شایستەداراییەکان، ڕێگەنادات موچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە ململانی سیاسی بکرێت لە بودجەدا، رێکەوتنەکان لەسەر روی بەرژەوەندیەکانەوەیە لەپێناو خەباتیکی ڕاستەقینەی نەتەوەی نیشتیمانی دەبێت،هەرێمی کوردستان موڵکی گەلی کوردستانە، بومافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆر بواردا پێشەنگە ئاشکرایە هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورستان چوتەناو چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کودستان، لەگشت بوارە جیاجیاکاندا ،وە ک ئەمنو ئاسایشی وڵات سەقامگیری سیستەمی نوێی پێگەی کودستان لەڕووی تەکنەلۆژیای ژینگە لە گشت بوراکاندا..
پشتگیریەکانی ئەمریکا بۆساڵانی(١٩٩١)دەگەرێتەوە
ئەمریکاو جیهان پشتگیریان لە کورد کرد دەستکەوتەمەزنەکانی (بارزانی نەمر) بە خوێنی شەهیدانوکیمابارانو ئەنفالکراوانی کوردستانە بوە، پشگیریان لەکورد کرد ناوچەی ئارامیان دامەزراند پشتگیریان لە سیستەمی فیدراڵی بۆ عێراق کرد،هەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان سروشتی پەیوەندیەکانی ئاشتی و تەبای و یەک ڕیزی و و یەک هەڵوێستی بووە،بۆسەرچاوەی وزە و هەرێمی کوردستان بوە، دەکرێت ئەمانە فاکتەری سەرەکیی بن، هێرشی سەدام و ساڵانێک ئاراستەکردنی بەرەوهە رێمی کوردستان سەرکەوتنی کورد بەسەریان دەست کەوتێکی مێژوویە، لەمێژوو تومار کراوە،
ئاورێک لەمێژوی بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد بدەین پەیوەندی ئەم بزاڤە بە هەموو جیهان بدەین، لە ڕێگەی دامە زراوە حکومیەکانەوە بەهای سیاسیەت دروست بکرێت لە ناو هە ر تاکێکی کۆمەڵگا لە ڕێگای خێزان و قوتابخانە و ڕاگە یاندن سە رجە م دامە زراوا کان و رێکخراوەکاندا کاریگە ی تە واویان هە بێت لە بوارە سیاسیە کاندا لە ناو هە ر تاکێکی کۆمە ڵکا ئاشنا بونی کومە ڵکا بە سیاسیە تو ڕۆلو پێگە ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هە موو پێوەرەکاندا بۆ هە ر تاکێکی کۆمە ڵگا کە
پارتیمان پارتێکی جەماوەری یە ،گرنگی و بایەخی بە زۆر بوار داوە،
یەکەم شت خاک و ئاڵای لای زور پیروزە ، مساومە نەکردن لەسەر مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان ،
ئابوری:-
لە دەست پێکێکی نوێوە بڕوانینە عێراق لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆر لەعێراق دا، هەرێمی کوردستان چۆتە قوناغێکی نۆیی لەژیانی سیاسەتی ئابوریەوە تەنانەت سەربازی و دبلوماسیەوە بەشێوەیەکی یاسای بودجە دوای ڕژێمی بەعس بۆ هەرێمی کوردستان دابین کرا،مانگانەبڕە پارەکی باش دەهاتە هەرێمی کوردستان، دەرگای خێرو بە رەکەت لە ڕووی ئابوری هەرێمی کوردستان کرابۆە،سولفەی زەواج ،سولفەی عەقاری کشتوکاڵی،خانوبەرە پڕۆژەی بچوک،سەدان ملیۆن دۆلاردرایەهاوڵاتیان، بەمەبەستی پڕۆژەی ستراتیژی خانوەبەرە،و خۆشگوزەرانی پێشکەش کرا،موچەخۆران موچەودەرماڵەیان بەڕێژەکی زۆر زیادی کرد دەرچوی زانکوکان و پەیمانگاکان دامەزران،خۆش گوزەرانی ڕوی لەهەرێمی کوردستان کردبو بەلام دواتر مالیکی و شیعەکان هەرەشەی کەم کردنەوەو بڕینی بودجەیان دەکردلە هەرێمی کوردستان دا،هوکارەکانی برینی بودجە یەکەم هۆکار:-
یەکەم ڕێگەگرتن لە گەشەسەندنی ئابوری هەرێمی کوردستاندا
دووەم:-ڕێگەگرتنی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکشینەوە،
سێیەم:-هەندێک فشار لەناوچەکانی بەغدا دروست ببوو تا ڕێگری بکەن لەگەشەکردنی زیاتری هەرێم،
ئەم فشارانەی مالیکی دەسەڵات دارانی شیعە وای کردهەرێم ناچار بێت بیر لە بودنیاد نانی ئابوری سەربەخۆی بکات،بۆ ئەم مەبەستەش هەرێمی کوردستان دەستی کردبە گەران و دۆزینەوەی نە وت دەرهێنانو فرۆشتن، هەرێمی کوردستان کەوتە قۆناغو بارودۆخێکی قورسەوە،نرخی نەوت دابەزی کاریگەری ڕەوشی ئابوری هەموو وڵاتانی جیهانی گرتەوە،هێرشی داعش بۆسەر هەرێم هاتنی ملێونان ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان،کەئەمانەهەرێمی کوردستانیان خستە دۆخێکی مەترسی داری ئابوریەوە،لە ساڵانی ڕابردوو دوای شەری داعش توشی جەنگێکی قورس بوە ،هەرێم بە تەنها روبەروی ئەو فشارە ئابوریە بوە چونکە حوکمەتی ناوەندی بودجە نانێریت،هەندێک لە هێزە شیعەو سونەکان دژی کورد بۆ تیکشاندنی ئیرادەی کوردستان کاردە کە ن،بویە هەرێم پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت هەرێمی کوردستان و سە ر کردایەتی سیاسی تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان،کەسەرۆکایەتی هەرێموو حوکمەت دەکات،بەرپسیاریەتی ئەو هەموو قەیرانە سە ختەبویتەوە بەتەنها بەداخەوە هاوپەیمانەکانیشی خۆیان لەو بەرپرسیاریەتیە دەدزیەوە،
سەرچاوە و داتا ئابوریەکان:-
بە پێی سەرچاوە ئابوریەکان :-
کەرتی کشتوکال لە هەرێمی کوردستاندا لە قوناغی دەسەڵاتی خۆماڵی کوردی،سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم لەساڵی(٢٠٠٣)نزیکەی ٪٣٥ ی دانیشتوانی هەرێم خەریکی پیشەی کشتوکاڵی بونە
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو ساڵانەی بەدواوە کەرتی کشتوکاڵ ٪٩بوە، دەکری،بۆیە هەرێم زۆرتر لەسەر کەرتی نەوت کاردەکات،قەیرانە ئابوریەکان
بێگومان بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە پێویستی بەلێکۆڵینەوەو توێژینەوەی دوور و درێژی شارەزایانی ئەو بوارە هەیە،
پارتی دیمورکراتی کوردستان گرنگی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان داوە و لای زور وەڵاتانی دراوسێ و جیهانی جێگای خوی هەیە،
گرنگی بە پەیوەندیەکان داوە لەگەل لایەنە سیاسیەکان ، گرنگی بە هەموو سێکتەرەکانی ژیان داوە وەک پەروەردە و تەندروستی و رۆشنبیری هتد ، خزمەتی زۆری هەموو وچینەکانی کردووە وەکوو ماموستایان قوتابیان لاوان نوژداران و جوتیاران هتد ڕێگایان لو کراوەیە ، دیسان لە ڕوی سەربەخویی پارتیمان خاوەن بریار و ریفراندۆمی سەربەخوی کوردستانە کە تاپۆیەکی ڕەش لو میللەتەکەمان زامن کردیە،
لەچوارچێوەی ئەم بارو دۆخە نوێییەدایە کە کورد بووە بە بەشێک لەهاوکێشەی جیهانی، بەهۆی گوتارو شێوازی حوکمرانی هەرێمی کوردستان، مێژوو شاهێدە لەسەر ئەوەی دەنوسم و لە مێژوو تومار کراوە سەرۆک و رابەر و مەرجەعی گەلی کوردستان سەرۆک مەسعود بارزاینی ئەم بریارە چارەنوس سازەی داوە بە هەماهەنگی لە گەڵ هەموو لایەنە کوردستانیەکان کە زۆربەی هەرە زۆری میللەتی کوردستان دەنگی لەسەر داوە ، دیسان پارتیمان بەرنامەی تۆمکە لە ڕوی ئەمن و ئاسایشی وەڵات بەخوی هەیە و لە زۆربەی وەڵاتانی دراوسێ ئاسایش بەرقرارە ترە لە ڕووی ئەمنی کوردستانی پاراستووە لە هەموو نەهامەتیەک کە هەر تاکێکی کوردستان ئارامی و خوشگوزەرانی دابین کردوە،
بۆیە لەسەرمان،پێویستەئێمەی کوردستانیان بە هەماهەنگی یەکتری هەر تاکێکی ئەم کوردستانە ئەم دەستکەوتانە بپارێزین،تاکە چارە سەر ئەوەیە زیاتر خۆ ڕاگر بین و ملکەچی داواکایەکانی بەغدانە بین،ئەو داوکاریانەی بەغدا ئەگەر ملکەچیان بین قەوارەی هەرێمی کوردستان بونی نامێنی ،ئەم دەستکەوتە مەزنانەی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی نەهاتیە کایەوە زۆر قوربانی زۆر دراوە تاکو کورد گەیشتوتە ئەم رۆژە،
دەریای خوێنمان رشتووە بۆ ئەم کوردستانە نابێت بەفیروی بدەین دەبێت خزمەتی زیاتری خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانمان بکەین پێشمەرگە دێرینەکان و خێزانیان وەک ئافرەتانی شۆرش کە دڕێغیان نەکردووە پێشمەرگەکانی شۆرشانی ئەیلول و گوڵان دەبێت جێگای شانیزیمان بن ، ئەرکە لەسەر شانمان وەڵاتی خومان زور خوش بوێت کە مافی ئێمەی دابین کردووە و ڕۆژ بە ڕۆژ خزمەتی زیاتر پێشکەشمان کردووە، بێت، بە کوێرای چاوی دوژمنانی میللەتی کورد ، من بروام وایە دەبێت هەر کەسێکمان لەلای خویەوە دلسوزی ئەم خاک و وەڵاتە بێت تا بگەین بە ئامانجە گەورەکە ئەویش وەڵاتی سەربەخوی کوردستانە کە دەبێت خەونێکی گەورەی هەمومان بێت دەوڵەتی کوردستان ببێنین لەسەر دەستی ڕابەرمان و پێی شاد ببین
، پارتیمان لە روانگەی هە ستکردن بە بەر پرسیاریەتی بەرامبەر بە ژیانو بژێوی هاوڵاتیانی کوردستان هەوڵی زۆری دا کە مادەو برگە و یاسادەستوریەکانی بودجە بە گوێرەی ئیدارەی دە وڵەت و رێکەوتنی کابینە حوکمەتێکی فیدراڵ بێت، ئێستا ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی دەگوزەرێت تەنها لایەنە سیاسیەکانی کورد پێگەی خویان لاواز دەکەن و پەرتەوازە دەبن و لایەنە عیراقیەکان بە پێکەنینەوە لێیان دەروانن سەد سالیش بکەی پێگانە پەرستی دوای هەر دێنەوە ئەوەی لە بەغدا پێگەی کوردی هێشتووە تەنها پارتەکەمانە ، یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دوای خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر کە کەرکوکی فرۆشت دەبێت لە مێژوو تۆمار کراوە ، ئێستاش ئەوەی دەگوزەرێت لە بەغدا تەنها موزایدەی سیاسییە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی بەغدا ئامادەن هەموو خیانەتێک بکەن، بۆئەوەی شکستی بە پارتیمان بێنن لە کاتێک نوێنەرانی پارتیمان لەکۆبونەوەکی چردابون لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بۆگەیشتن بەو ڕێکەوتنانەی ناکۆکیانەی سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە هەبون بەڵام خیانەتەکانیی یە کیتی دووبارە لەمێژوو دا تۆمار کرا، بەڵام دوای هەر پارتی بە سەر بەرزی دەگەڕێتەوە،لە ژێر هەموو فشار و تێکدان و ئاڵوزی ئەنجامەکەی ڕون دەبێت خەڵکی جەماوەری بەشەرەفی کوردستان بە حەقیقەتی هەمویان ئاشنا دەبن و سەرفرازی هەر پاڕتە خاوەن هەلوێستە نەگوڕەکە دەبێت کە سەروکێکی حەکیمی هەیە ئەویش جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی پارتەکەی فێری ڕەوشت و بەرزی خونەچەماندن بو دوژمنان مساومە نەکردن لەسەر مافە ڕەواکانی پارتیمان و میللەتەکەمان ، دیسان کورسیەکان شاهێد دەبن کە چون پارتی ڕێژەی زیاتر دەکات چەند دژایەتی پارتی دەکەن لاوازە دەبن لەبەر ئەوەی بۆ خەڵکانی بروایان بە وان هەیە ڕاستیەکە دیار دەبێت چونکە هەرێمی کوردستان موڵکی گەلی کوردستانە بەهەمی خوێن و خەباتی گەلی کوردستانە، هەر ئاوەدان بێت کوردستان ئاڵاکەمان شەکاوە بێت.