پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکوک- گەرمیان

ھەردوو یانەی فتاتی کچان و یانەی کەرکوکی کوڕانی سەر بە “پارتی دیموکراتی کوردستان” پیرۆزتان بێت سەرکەوتنی ئەمڕۆتان لە پێشبڕکێی جیمناستیک لە سەر ئاستی کوردستان کە لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا.
پیرۆز بایی گەرم، لە سەرۆکی یانە و ڕاھێنەر و یاریزانەکانی یانەی فتات و فەرمانبەرانی یانەکە دەکەین بەو سەرکەوتنە گرینگەی کە ئەمڕۆ لە سلێمانی لە سەر ئاستی کوردستان ئەنجامدراو پلەی یەکەمتان بەدەست ھێنا.
بەھەمان شێوە دەس خۆشی و پیرۆزبایی لە سەرۆک وڕاھێنەر و و یاریزانەکان و کارمەندانی یانەی کەرکووک-ی کوڕان کە پلەی دووەمتان لە پێشبڕکێی جیمناستیک لەسەر ئاستی کوردستان بەدەست ھێنا دەکەین.
دوو بارە دەستەکانتان خۆش وھەمیشە ساخ و سەرکەوتوو سەربەرز بن.
“دکتۆر کەمال کەرکووکی”
بەرپرسی مەکتە ی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک -گەرمیان
١٦-٦-٢٠٢٣

