سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 15/6/2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ شاندێكى سه‌ربازيى به‌ريتانى کرد به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ‌مارشاڵ سامى سامپسن گه‌وره‌ ڕاوێژكارى به‌رگريى به‌ريتانى و له دیدارەکەدا كه‌ ڕۆزی كه‌يڤ كونسولى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم و ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پێویستیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەم ڕووەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێ چیتر پرۆسەی هەڵبژاردن دوابخرێت و پێویستە لەمساڵدا ئەنجام بدرێت .

سەرۆکی حکوومەت دووپاتیکردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەی هەموو هاریکاری و هەماهەنگییەکە بۆ ئەنجامدان و سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

بارودۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و کۆتاییهێنان بە شاڵاوی داگیرکردنی زەوی جووتیارانی کورد لەم ناوچانە، هەروەها پشتگیریکردنی دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، چەند لایەنيکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

Top