بوومەلەرزەیەکی بەهێزلە فلیپین ڕوویدا

بوومەلەرزەیەکی بەهێزلە فلیپین ڕوویدا

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ پلە شاری هۆکای فلیپینی هەژاند.

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری هۆکای هەژاند کە 140 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای مانێلای پایتەختی فلیپین دوورە.

بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١١٢ کیلۆمەتردا ڕوویداوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر زیانە داراییەکان و گیان لەدەستدانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە نەخراوەتەڕوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە فلیپین دەکەوێتە ناو ئەڵقەی ئاگرەوە لە زەریای هێمن و یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زیاتر ڕووبەڕووی جوڵەی بوومەلەرزە دەبێتەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top