کوژران و برینداربوونی شەش کەس لە نۆتینگهام

کوژران و برینداربوونی شەش کەس لە نۆتینگهام

 

لە شاری نۆتینگهامی ئینگلتەرا ٦ کەس کوژران و بریندار بوون و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا

سەرچاوە ئینگلیزەکان باس لە دەستگیرکردنی کەسێک دەکەن کە لە شاری نۆتینگهام سێ کەسی کوشتووە و ویستویەتی بە ئۆتۆمبێڵ خۆی بە چەند کەسێکی دیكەدا بكێشێت كە پێشتربرینداری كردبوون.

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند: بە دۆزینەوەی سێ تەرم لە ناوەندی شاری نۆتینگهام، پیلانی پیاوێکیان پووچەڵ کردووەتەوە كەویستوویەتی سێ کەسی دیکەش بكوژێت.

پۆلیسی بەریتانیا ئەوەشی خستەڕوو، کاتژمێر 4ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سێ تەرمیان لە شوێنێك لە نزیک یەکتر دۆزیوەتەوە، هەروەها لەو شوێنەی کە تەرمەكانی لێ دۆزراوەتەوە، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ویستوویەتی بە ئۆتۆمبێڵ لە سێ کەسی دیکەش بدات، پۆلیس ڕاشیگەیاند، کە پێیان وایە ئەم ڕووداوانە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە.

پۆلیس لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم ڕێگا و شەقام و هێڵەکانی ناوخۆیی لە شاری نۆتینگهام داخستووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top