هاناو ڤیدیۆ كلیپی (دڵ وەشی)ی بڵاوكردەوە
هاناو خانمە گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان, بەرهەمێكی نوێی هونەری بە شێوەزاری هەورامی بڵاوكردەوە .
هاناو گۆرانییەكی نوێی بەناوی(دڵ وەشی) لە ڕێی كەناڵی كوردماكس موزیك بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە هونەرمەند و موسیزیان (كاوان محەمەدی) لەگەڵ ئامادەكرنی مێلۆدی بەرهەمەكە كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە,هەروەها مامۆستا (فەرید عەباسی) تێكستەكەی نووسیوەو (دیاكۆ ئەمین) كاری دەرهێنانی ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی