كەیت وینسلێت ڕەخنە لە هەڵسوكەوتی جیاكاریی پیاوان دەگرێت
لە میانی ئاهەنگی خەڵاتی لۆریال لایتس لەسەر ژنان لە فێستیڤاڵی فیلمی كان، كەیت وینسلێت خانمە ئەكتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسكار ڕایگەیاند، سینەماكارانی پیاو پێویستە بزانن كە ئافرەتان دەتوانن فیلمەكانیان بەتوانای خۆیان بەرهەم بهێنن.
ئەو خانمە ئەكتەرە ئینگلیزییە دەڵێت: «ساڵی ڕابردوو دەرهێنەرێك پێی وتم، ئەگەر بەشداریی فیلمەكەم بكەیت، تەنیا دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی دەكەم كە لە ڕێگەیەوە دەتوانم بە خێرایی پارە بۆ فیلمەكەت دابین بكەم، ئاماژەی بەوەشكردووە «دەتوانین لەسەر ئەرك و بە شێوازی خۆمان بیكەین.
وینسلێت جەختی لە بوونی بنبڕكردنی ئەم پراكتیزە پیاوسالارانە كردەوە، ئاماژەی بەوەش كردووە، هێشتا لە پیشەسازیی فیلمدا ڕووبەڕووی ڕەفتاری جیاكاری لەلایەن پیاوانەوە دەبنەوە، بەڵام وتی لە بۆنەكانی وەك خەڵاتی لۆریال كاردەكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕەفتارە.
ئەم خەڵاتە ڕێز لە ژنە فیلمسازەكان دەگرێت و ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی كارەكانیان لە فێستیڤاڵەكانی دیكەی جیهاندا پێشكەش بكەن.
براندی لۆریال بیوتی ماوەی ٢٦ ساڵە سپۆنسەری فێستیڤاڵی فیلمی كانە و لە ساڵی ٢٠٢١ خەڵاتی ڕووناكی لەسەر ژنان دروست كردووە.
ساڵی ڕابردوو براوەی فیلمەكە (مای فو) دەرهێنەری ڤێتنامی بوو كە فیلمی نۆ خولەكی بەناوی «خەونی ڕۆڵی بەهار» بەرهەم هێنا دواتر لە فێستیڤاڵەكانی فیلم لە بەریتانیا و ئەمریكا نمایش كرا.